riklam

هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کۆتایی پێهات

ی.ن.ک‌‌ 06:01 PM - 2020-01-26
.

.

ئەمڕۆ ۲٦-۱-۲۰۲۰، لیژنەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێداچوونەوە و هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ كۆبۆوە و لەسەر پێداچوونەوە و هەمواركردنەوەی ماددە و بڕگەكانی کۆتایی پەیڕەو درێژەی بەكارەكانیدا.

فەرید ئەسەسەرد، سەرۆکی لیژنەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ، لەبارەی کارەکانیان، وتی: ماوەی چەند رۆژێکە لیژنەکەمان کۆدەبێتەوە، بۆ هەموار و پێداچوونەوە بەپەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، خوێندنەوە و گفتوگۆمان لەسەر تەواوی ماددە و بڕگەکان کردوە و دەکەین، ئەمڕۆ کارەکان تەواو دەکەین، ئیتر ڕۆژێکمان بۆ پێداچونەوەی تەکنیکی دەوێت، دواتر ئەرکی ئێمە وەک لیژنەکە تەواودەبێت و پەیڕەوە هەموارکراوەکە ڕادەستی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی دەکەین.

وتیشی: هەموو ماددە و بڕگەکان ئەوەی پێویست بێت پێداچونەوەی پێداکراوە، ئەم پێداچوونەوەیەش ڕاو و بۆچوونی زۆرینەی ئەندامانی لیژنەکەیە، بەڵام لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی بڕیاری یەکجارەکی لەسەر هەمووی دەدرێت.

لەبارەی قۆناغی دوای کۆنگرە و تەواوبوونی کارەکانی پەیڕەو، ئەسەسەرد ڕایگەیاند، قۆناغێکی سەقامگیرتر و گەشەیەکی زیاتر لەناو یەکێتی دێتەئاراوە.

PUKmedia    تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket