riklam

مستەفا چاوەڕەش: كۆبوونەوەی داهاتوو پەسەندكردنی پەیڕەو دەستپێدەكات

ی.ن.ک‌‌ 05:30 PM - 2020-01-26
.

.

سەرۆكی كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت: هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ كۆتاییهاتووەو چوارشەممەش كۆبوونەوەی سەركردایەتی بەڕێوەدەچێت و تیایدا پەسەندكرد خاڵەكانی پەیڕەوەكە دەستپێدەكات.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە سەرۆكایەتی دووەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە دەكات و بڕیارە رۆژی 29ی كانونی دووەمی 2020 سەعات 11ی پێشنوەڕۆ لەهۆڵی شازاد سائیب لەسلێمانی بەڕێوەبچێت، بە PUKmediaی راگەیاند:لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەكرێت كە لەكۆنگرەدا دەنگی لەسەر دراو، ماوەی 10 رۆژیشە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی پێكهێنراوە كاریان تێدا كردوەو ئەمڕۆ هەمواركردنەوەكە كۆتایی هاتووە.

وتیشی: لیژنەكە پەیڕەوە هەمواركراوەكە دێننەوە كۆبوونەوەی سەركردایەتی و لەوێ خاڵەكانی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، بەیەك كۆبوونەوەش هەموو خاڵەكانی پەیڕەوەكە پەسەند ناكرێت، بەڵام لەبەر رانەوەستانی كارە حزبییەكان ئەو خاڵانەی پەیڕەوەكە كە بۆ جێبەجێكردنی كارە حزبییەكان گرنگن لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت و دەنگیان لەسەر بدرێت و خاڵەكانی تریش هەنگاو بەهەنگاو.

لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكیشەوە، وتی: چاوەڕێی ناوەرۆكی هەمواری پەیڕەوەكەین، بزانین بە چ شێوازێك بڕیاردراوە، سەرۆك یان سكرتێر دیاریكراوە، هەروەها جێگرێكی دەبێت یان زیاترو بڕیاری لەسەر دەدەین.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket