riklam

بڕی بەرهەمە هاوردەكراوەكان دیاریدەكرێن

ئابوری 04:37 PM - 2020-01-26
.

.

بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، هاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری ده‌كرێت و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بەمەرجەكانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرهەمەكان هاوردە دەكرێت. 

ئەمڕۆ 26ی كانونی دووەمی 2020، لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی وتی: بەلەبەرچاووگرتنی هاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، هەروەها بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرهەمی پەلەوەر لەسەر هاووڵاتیان، لیژنەكە بڕیاری لەسەر بڕی بەرهەمی هاوردەكراو داوە بۆ مانگی شوباتی داهاتوو.

وتیشی: لەكۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بەروبومی ناوخۆ كراوەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەروبوومە هاوردەكراوەكاندا هاوسەنگ بێت. 

 رزگار محمد ئاماژەی بەوەشكرد: بڕی ئەو بەروبومانەی لە مانگی شوباتدا هاوردە دەكرێن بریتی یە لە 500 تۆن ماسی، 500 تۆن مریشكی بەستوو بەپێی پشكنینی تەندروستی و 500 تۆن گۆشتی سورو 10 هەزار سەر ئاژەڵی زیندوو.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket