riklam

وەسفی ئەوسا.....وەسفی ئێستا

بابەتی گۆڕاو 03:13 PM - 2020-01-26
.

.

وەسفی ئەوسا.....وەسفی ئێستا
ئەوسا:ڕێک سەمیرە تۆفیقە
ئێستا:لەگەڵ ھەیفا وەھبیدا سێوێکن کراون بە دوو کەرتەوە
********
ئەوسا:بسکەی سمێڵی دێ
ئێستا:جەوی ھەیە
*********
ئەوسا:ڕیشی لەبەر ھەتاو سپی کردووە
ئێستا:ھەموو عومری مەئمور مەخزەن بووە
********
ئەوسا:ڕێوی بەشاگرد ڕاناگرێ
ئێستا:زۆر سیاسی یە
*******
ئەوسا:مشکی و جامانە تێکەڵاو ئەکات
ئێستا:چوار سەیارە حیمایە ھا بە دوایەوە
********
ئەوسا:ئەڵێی قوزە کەمتیاری پێ یە
ئێستا:ڕاغب عەلامە نەبێ حاڵی بێ
*********
ئەوسا:حەمە قەدۆی موسڵە
ئێستا:بیڵ گەیتس بە گونی
*********
ئەوسا:نانی شوانی خواردووە
ئێستا:خواگرتووە لەگەڵ ترەمپدا ئەیکێڵێ
*******
ئەوسا:باوکی زۆر موھیمە،ڕەئیس عورەفایە
ئێستا:لە تەعزێکەی باپیریدا سێ عەقید ئاویان ئەگێڕا
*********
ئەوسا:مردوو مراوە ئەڵێی بەڕووی لە دەمدا تەقیوە
ئێستا:باوەڕ بکە وامزانی کابرا چەنەبازەکەی پەڕلەمانە
**********
ئەوسا:بیبەن بۆ میری سوور
ئێستا:باشتر وایە دکتۆر جەمال عومەر بیبینێ
*********
ئەوسا:چۆڵی قوڵفەش وا نی یە
ئێستا:بارەگای یەکێتی ئافرەتان لە چاوییدا ماجیدی مۆڵە
*********
ئەوسا:حەزلێکردووی زۆرە
ئێستا:یەک دنیا کەپڵی ھەیە
********
ئەوسا:بیستومە ئەڵێن خەفیەیە
ئێستا:بەینی خۆمان بێ فایلی ھەیە
*********
ئەوسا:دەموچاو ھەڵئەگرێ
ئێستا:ئیشی جوانکاری ئەکات
*********
ئەوسا:ھەڕی لە بڕی ناکاتەوە
ئێستا:بەس تایپ و ئێکسڵ ئەزانێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket