riklam

سلێمانی بەرهەمی سەوزە هەناردەی پارێزگاكانی عیراق دەكات

ئابوری 03:04 PM - 2020-01-26
.

.

لەسلێمانی بەرهەمی سەوزەی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕ دەكاتەوەو سێ هێندەی ساڵی پار بەرهەم زیادیكردوەو لەو بەرهەمەش بەشێكی هەناردەی پارێزگاكانی تری عیراق دەكرێت، قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: گرنگی  تەواو بە بەروبومی ناوخۆیی دەدەن. 

ئەمڕۆ 26ی كانونی دووەمی 2020، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبونی سەوزەو میوە لەپارێزگای سلێمانی كۆبوەو لەكۆبوونەوەكەدا رایگەیاند: بەئامانجی زیادكردنی ئاستی بەروبومی ناوخۆیی پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و پرۆژە خۆماَلییەكان دەكەن.

وتیشی: وەك هاوكارییەك بۆ جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان جەخت لە بڕیاری وەرنەگرتنی عمولە لەجوتیاران لە عەلوەی سلێمانی دەكەنەوەو لەكاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان هیچ بڕە پارەیەك لە جوتیاران وەرناگیرێت و هەر نوسینگەیەكی كشتوكاڵی پارە لە جوتیاران وەربگرێت روبەڕووی سزا دەكرێتەوە. 

بڕیارەكەش كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر دروستبونی جموجوڵ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی جوتیاران لە عەلەوەی سلێمانی.

هەروەها قائیمقامی سلێمانی جەخت لەبەرهەمهێنانی سەوزە بەئاوی پاك دەكاتەوەو رایگەیاند: هەرجوتیارێك سەوزە بەئاوی قورس بەرهەم بهێنێن روبەڕوی سزای یاسای دەبێتەوە، كە خۆشبەختانە سەوزەی بەرهەم هاتوو بەشێوەی تەندروست سێ هێندەی ساڵی پارەو هاوردە بۆ پارێزگاكانی تری عیراق دەكرێت.

لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت بەروبومی سەوزە و میوە بە قاچاخ هاوردە بكرێت، لە هەرشوێنێكی عەلوەو بازاڕەكاندا ئەو بەرهەمانەی كە بەنایاسایی هاوردەدەكرێن ببینرێن خاوەنەكەی روبەروی رێكاری توندی یاسایە دەكرێتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket