په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان دایك و باوك و منداڵه‌كانیان
ریپۆرتاژ 01:28 PM - 2020-01-26.
چه‌ند دیدارێك له‌گه‌ڵ خوێندكارانی به‌شی باخچه‌كانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین
ئه‌براهام لینكۆڵن ـ شانزه‌هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه پێیان گه‌یشتووم ئه‌و پله‌و پایه‌ش كه هیوای پێگه‌یشتنیان بۆ ده‌خوازم هه‌موویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دایكی په‌ریزاده‌م.
پیوكه‌ی میدیاش به‌پێویستی زانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان دایك و باوك و منداڵه‌كانیان راپۆرتێكتان پێشكه‌ش بكات.
له‌و باره‌یه‌وه خوێندكار گلێنه عه‌لی وتی، په‌یوه‌ندی نێوان دایك و منداڵه‌كه‌ی له‌یه‌كه‌م سات دروست ده‌بێت، كه سپێرم هێڵكه ده‌پیتێنێت په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆحی هه‌یه كه دایك‌و منداڵه‌كه هه‌ست به‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزه ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی نه‌مساوی (فرۆید) باس له‌وه ده‌كات كه ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی مرۆڤ گرنگترین كاته بۆ په‌روه‌رده‌كرن و دروستكردنی كه‌سایه‌تی كه كاریگه‌ریه‌كی ته‌واویان هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی متمانه به خۆ بوون، منداڵ له پێنج ساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی له‌ڕێگای ڕه‌فتار یان هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رامبه‌ری تێده‌گات ئایا ئه‌و دایك و باوكه متمانه‌یان پێی هه‌یه یاخود نا، به‌نمونه منداڵ كه‌تازه پێده‌گرێت چه‌ند جارێك ده‌كه‌وێت وهه‌ڵده‌ستێته‌وه خودی متمانه به‌خۆبوون له وێوه ده‌ستپێده‌كات كاتێك ئه‌و منداڵه ده‌یه‌وێت ماسولكه‌ی قاچی به‌هێز بێت یان كاتێك فێری قسه‌كردن ده‌بێت متمانه به‌خۆبوون به‌هێزی ده‌كات، كاتێك دایك وباوك پشتگیری ده‌كه‌ن و به دڵخۆشیه‌وه چاوه‌ڕێی منداڵه‌كه‌یانن بكه‌وێته سه‌ر پێ و قسه بكات هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌رن له‌سه‌ر متمانه به‌خۆبوونی منداڵ.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گلێنه بۆ PUKmedia وتی، زۆرگرنگه دایكان و باوكان بتوانن یه‌كسانی له نێوان منداڵه‌كانیاندا ڕابگرن كاتێك دایك و باوكان ده‌بن به خاوه‌نی یه‌كه‌م منداڵ ده‌بێت وریا بن له‌به‌خشینی خۆشه‌ویستی له‌ڕادده به‌ده‌ر، چونكه له‌ده‌ست ده‌ربچێت ناتوانن كۆنتڕۆڵی منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی نادروستی به‌شێك له دایك و باوكان ئه‌مه‌ش په‌ل ده‌كێشێت بۆ ناز پێدانی زۆر‌و له داهاتودا ناتوانێت پشت به خۆی ببه‌ستێت هه‌ركارێك ئه‌نجام بدات چاوه‌ڕێی یارمه‌تی ده‌وروبه‌ری ده‌كات.
كاتێك دایك و باوكان دوو منداڵیان هه‌یه چونكه یه‌كێكیان بچوكتره زیاتر گرنگی پێده‌درێت ئه‌وه‌ی تر واهه‌ست ده‌كات ئیهمال كراوه ، یان هه‌بوونی دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی تره به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگای كوردی ساڵانی ڕابردوو زۆر گرنگی به كوڕ دراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا خۆشبه‌ختانه ئه‌و جیاوازیه كاڵبۆته‌وه.پێویسته خۆشه‌ویستیه‌كی یه‌كسان ببه‌خشێت به هه‌ردووكیان. سه‌باره‌ت به‌لایه‌نه سلبیه‌كانی بێبه‌شبوونی منداڵ له‌خۆشه‌ویستی دایك و باوكیش وتی، بۆشاییه‌كی ڕۆحی بۆ ئه‌و منداڵه دروست ده‌بێت كاتێك نه‌بوو به خاوه‌نی ئه‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستیه هه‌میشه وێڵه به‌دوای خۆشه‌وستی ده‌یه‌وێت ئه‌و خۆشه‌ویستیه به‌ده‌ستبهێنێت له كه‌سانی ده‌وروبه‌ری یان مامۆستا یان هاوڕێكانی یان هه‌ر كه‌سێكی تر كاتێك ده‌گاته ته‌مه‌نێكی هه‌رزه‌كار یان كامڵ ده‌بێت ،هه‌ندێك ڕه‌فتاری منداڵانه ده‌نوێنێت بۆئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی ئه‌و خۆشه‌ویستیه ئه‌گه‌ر پێی نه‌درێت سه‌رده‌كێشێت بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی گۆشه‌گیری و دڵه ڕاوكێ وخه‌مۆكی به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌مانه چه‌ند شێوازێكی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی هه‌یه وه‌ك له باوه‌شكردن وده‌ست له ملكردن وستایشكردن وده‌ستخۆشیلێكردن له‌پاداشتی كارێك، ڕێزگرتن له‌خۆی و بۆچونه‌كانی ده‌سته به‌ركردنی ئه‌و شتانه‌ی كه لای په‌سندن پیشاندانی خۆشه‌ویستی و سۆز بۆی هه‌موو ئه‌مانه ڕێگه‌یه‌كن بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆی.
سومه‌یه عومه‌ر كه خوێندكاری قۆناغی دووه‌مه له‌به‌شی باخچه‌كانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین بۆ PUKmedia وتی، په‌یوه‌ندی نێوان دایك و منداڵه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی وێڵاشه‌وه دروست ده‌بێت ئه‌و په‌یوه‌ندیه تا مردنیش به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ستی متمانه به‌خۆبوون له دوای له دایكبوون ده‌ستپێده‌كات كاتێك شیری پێده‌دات و له ئامێزی ده‌گرێت وسۆزوخۆشه‌ویستی پێ ده‌به‌خشێت وا له‌منداڵ ده‌كات متمانه‌ی به‌خۆی بێت هه‌ست به دڵنیای وئارامی بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دایك ئه‌ركی زۆر له‌سه‌رشانه له‌وكاته‌ی منداڵ له‌سكیدایه‌پێویسته بیپارێزێت وئاگای لێبێت و له‌دوای له‌دایكبونیشی به‌شێوازێكی ته‌ندروست په‌روه‌رده‌ی بكات كه بگونجێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا و سودێك به ده‌وربه‌ر بگه‌یه‌نێت. چونكه دایك و باوك بۆ منداڵ جیهانێكن تا زیاتر منداڵیان خۆش‌بووێت زیاتر هه‌ست به‌دڵنیای ده‌كات. به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه منداڵ دووچاری عه‌جولی و سه‌ره ڕۆیی و كاری خراپ ده‌بێت و گوێڕایه‌ڵی دایك و باوكی ناكات به‌قسه‌ی كه‌سانێك فریوو ده‌خوات كه قازانجی ئه‌و منداڵه‌یان ناوێت. زۆر ڕێگا هه‌یه بۆده‌ربڕینی خوشه‌ویستی له‌وانه كات ته‌رخانكردن بۆیان یاریكردن و چونه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵیان وده‌ستخۆشیلێكردنیان له‌پای كردنی كارێكی باش، هه‌روه‌ها دایك‌و باوكی به پێشه‌نگ بۆ منداڵه‌كانیان وه‌سفكرد پێی وابوو ئه‌گه‌ر دایك‌و باوكان په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیانه دروست بكه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له‌داهاتودا ده‌بێت به كه‌سێكی باش وئه‌وانیش ده‌توانن نهێنی دڵیان له لا باسبكه‌ن.
هه‌روه‌ها سوهام ئه‌حمه‌د خوێندكاری قۆناغی دووه‌م له‌به‌شی باخچه‌كانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بۆ PUKmedia خسته‌ڕوو، وتی، په‌یوه‌ندی نێوان دایك و منداڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزه، له‌كاتی دروستبوونی منداڵ له‌ناو سكی دایكی دا دایكه‌كه به‌رپرسیاره له ئارامی ده‌روونی خۆی و شێوازی خواردنی بۆئه‌وه‌ی ته‌ندروستیه‌كی باشی هه‌بێت وهیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ته‌ندرستی كۆرپه‌له‌دروست نه‌بێت به‌پێی قۆناغه‌كانی ژیانیش ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزتر ده‌بێت و هه‌ستی متمانه به‌خۆبون ئه‌و كاته گه‌شه‌ده‌كات كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكیدایه چونكه دایك وباوك یه‌كه‌مین وێستگه‌ی ژیانی منداڵن،ئه‌م خێزانه ده‌بێته ده‌ستپێك بۆ ژیانی ئه‌و منداڵه‌و ئه‌و سیفه‌ته‌ی كه به‌و منداڵه‌ی ده‌به‌خشن بۆئه‌وه‌ی له‌ژیانیدا به‌رجه‌سته‌ی بكات.
دایك و باوك ده‌توانن هێز به‌منداڵ ببه‌خشن بۆ به‌جێگه‌یاندنی چالاكیه‌كانی ئه‌وه‌ش به‌گرنگی پێدان وپێدانی خۆشه‌ویستی ده‌بێت وبه‌گرنگ زانینی كه‌سایه‌تی منداڵ له‌ناو خێزاندا، به‌ڵام كه پشتگوێ خرا هێزی متمانه به خۆبوونی نامێنێت و لاواز ده‌بێت.
وتیشی: دایك وباوك ئه‌ركێكی گه‌وره ده‌گێڕن له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی منداڵ و پاراستنی ته‌ندروستی وپه‌روه‌رده‌كردنی به‌شێوه‌یه‌ك كه تاكێكی ته‌ندروست په‌روه‌رده بكه‌ن، تاكێك پێ بگه‌یه‌نن كه ببێته مایه‌ی شانازی بۆ خێزان وكۆمه‌ڵگا به‌پێدانی كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی نه‌ك ئامۆژگاری هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستیه‌كی هاوسه‌نگ ببه‌خشێت به منداڵ به جۆرێك بزانێت كه كه‌سێكی گرنگه بۆ خێزانه‌كه‌ی، منداڵێك پێ بگه‌یه‌نن كه‌سێك بێت خۆی به به‌رپرسیار بزانێت وداهێنان بكات له‌ناو كۆمه‌ڵگادا و به‌توانابێت و متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت نه‌ك له دوای له دایكبوونیه‌وه كه‌سێكی لاواز‌و تاكێكی ناته‌ندروستی لێده‌ڕبچێت. سه‌باره‌ت به‌و ووته‌یه‌ی ئێدمۆن گۆڵدن كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دایكم منی خۆش بوێت منیش جیهانم خۆش ده‌وێت.
سوهام ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كاتێك دایك منداڵه‌كه‌ی خۆشده‌وێت منداڵه‌كه ده‌زانێت جیهان هه‌مووی هی ئه‌وه، چونكه خۆشه‌ویستی دایك گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی منداڵه،به‌ڵام ده‌بێت دایك و باوكان له پێدانی ئه‌و خۆشه‌ویستیه زۆر ووریا بن چونكه پێدانی خۆشه‌ویستی له‌ڕادده به‌ده‌ر وا له‌منداڵ ده‌كات واده‌زانێت هه‌ر شتێك بكات دایكی خۆشی ده‌وێت ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆكاری ناته‌ندروست و هه‌ڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتگوێ‌یان بخه‌ن وای لێدێت متمانه‌ی به خۆی له ده‌ست ده‌دات و باوه‌ڕی به خۆی نامێنێت. ده‌توانن به ڕێگای جۆراو جۆر گوزارشت له خۆشه‌ویستیان بكه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌یری خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بكه‌ین وا ده‌زانن به‌كڕینی سه‌یاره‌و دیاری گه‌وره ده‌توانن ئه‌و خۆشه‌ویستیه ده‌ڕببڕن واده‌زانن ته‌نیا لایه‌نه ماددییه‌كه به‌سه بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌وستی به‌ڵام ئه‌مانه هه‌ڵه‌ن ، له ئێستادا لایه‌نی ته‌كنۆلۆژی جێگه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی گرتۆته‌وه بۆته هۆی دروستبوونی فه‌راغی ڕوحی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌كار نه‌هێنرێت كێشه بۆ خێزان دروست ده‌بێت و سه‌رده‌كێشێت بۆ زۆر كاری ناڕه‌واو نابه‌جێ.
هاوناز ڕه‌سوڵ خوێندكارێكی تری به‌شی باخچه‌كانه له‌هه‌مان زانكۆ‌و ئه‌ویش بۆ PUKmedia وتی، منداڵ كاتێك له‌سكی دایكیدایه ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌ستپێده‌كات كه هاته دنیاوه ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌شه‌ده‌كات له كاتی پێدانی شیر به منداڵه‌كه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه هه‌ستی پێده‌كرێت وگه‌شه ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ده‌بێت خۆشه‌ویستی نێوان منداڵه‌كان وه‌ك یه‌ك بێت،ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز هه‌بێت له نێوان دایك و باوك و منداڵه‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كی بێ به‌رژه‌وه‌ندی بێت و نابێت چاوه‌ڕێی هیچ له منداڵه‌كانیان بكه‌ن له جێگه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه،به په‌یوه‌ندیه‌كی جوان وڕاستگۆ وه‌سفی كرد.
له‌كۆتای وتووێژه‌كه‌دا هاوناز وتی، لایه‌نی سلبی بێبه‌ش بوونی منداڵ له خۆشه‌ویستی دایك و باوك ئه‌وه‌یه كه منداڵ هه‌ست به بێنازی ده‌كات و تووشی كاری خراپ ده‌بێت به‌لاڕێیدا ده‌بات و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێی خراپ‌دا ده‌به‌ستێت.
PUKmedia ئا / چنــار عـه‌زیــز
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28