تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی
کتێب 01:02 PM - 2020-01-26.
كتێبی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌تا و په‌ره‌سه‌ندن له نووسینی ساڵح عوسمان خزره.
نووسه‌ر ئامانج له نووسینی ئه‌م كتێبه‌ی بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌مك و واتای تیرۆر و باكگراوندی مێژوویی تیرۆر و تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وه‌ك سه‌ره‌تا و په‌ره‌سه‌ندنی له سه‌رده‌می ئێستادا.
ئه‌م كتێبه له یه‌ك پێشه‌كی و چوار به‌ش پێكهاتووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا نووسه‌ر باس له واتای تیرۆر له‌ڕووی چه‌مك و یاسایی و مێژوویی، ده‌كات و هه‌ر له‌و به‌شه‌دا پێناسه‌ی تیرۆر و مێژووی تیرۆر و تیرۆر له یاسای وڵاتاندا ده‌كات.
به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه بۆ هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی تیرۆر، بڵاوبوونه‌وه و جۆر و شێوه‌كانی تیرۆر ته‌رخان كراوه.
به‌شی سێیه‌م مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر و ئه‌گه‌ره‌كانی ئاینده‌ی تیرۆر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ستراتیژییه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر باس ده‌كات.
به‌شی چواره‌م كه به‌شی كۆتایی كتێبه‌كه‌یه بۆ لێكه‌وته‌كان و داهاتووی تیرۆریستان و ڕێنماییه‌كان و كۆتایی و ده‌رئه‌نجامه‌كان ته‌رخان كراوه.
تیرۆر
تیرۆر چه‌مكێكه بۆ هه‌ر كارێكی توندوتیژی به‌كاردێت، كه له‌لایه‌ن رێكخراوێك یان كه‌سێك یان گروپێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، كه ئامانجی تێكدانی ئه‌منی وڵاتێك یان گه‌یشتن به ئامانجه سیاسیی و تایبه‌تیه‌كانه ، یان به مه‌به‌ستی گۆڕینی حوكمی وڵاتێك په‌نا بۆ ئه‌و كاره ده‌برێت.
مرۆڤایه‌تی به‌درێژایی سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان،به شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان تیرۆری به‌خۆیه‌وه بنییوه،به‌ڵام له‌ڕووی مێژووییه‌وه وه‌ك چه‌مك، مێژوونوسان پێیان وایه تیرۆر له‌گه‌ڵ شۆرشی فه‌ره‌نسی سه‌ری هه‌ڵداوه،ئه‌و كاته‌ی ئه‌وروپا به گشتی و فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تی به بارێكی قورسی سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕی و حكومه‌ته‌كانیش دژی هاوڵاتیان ترس و تۆقاندنیان به‌كارده‌هێنا، ئه‌و كات چه‌مكه‌كه به( ترساندنی حكومه‌ت - government by intimidation) ناوزه‌ند ده‌كرا،به‌ڵام تیرۆر به كردار مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و ناتوانرێت كاتێكی بۆ دیاری بكرێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و مێژووه درێژاییه‌وه ئێستا تیرۆر پانتایه‌كی فراوانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا داگیركردووه،هه‌موو جۆره‌كانی به‌پێی مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا مرۆڤایه‌تی روبه‌ڕوی بۆته‌وه كه‌وتۆته سه‌روو هه‌موو پێشبینیه‌كانه‌وه، تیرۆر شپرزه‌یی‌و راڕایی هێناوه‌ته كایه‌وه، له‌هه‌موو كات‌و شوێنێكدا مرۆڤ ده‌خاته نیگه‌رانییه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌و مرۆڤه‌ش بگرێته‌وه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و بابه‌تانه‌وه نه‌بێت، كه تیرۆریستان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، وه‌كچۆن ئه‌و كه‌سه ده‌گرێته‌وه كه تیرۆریستان باوه‌ڕیان وایه كه په‌یوه‌ندی پته‌وی به‌و ئامانجانه‌وه هه‌یه كه ئه‌وان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن،هه‌روه‌ها هه‌ر به هۆی تیرۆره‌وه هه‌ندێك له‌ده‌وڵه‌تانیش كه‌وتونه‌ته دۆخێكی نه‌خوازراوه‌وه ،وه‌ك عیراق و سوریا و یه‌مه‌ن و چه‌ندین وڵاتی دیكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی دوژمنكارییه‌ك ده‌بنه‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زانراوه،بۆیه له‌هه‌ر كات و شوێنێكیشدا بێت ده‌شێت تیرۆر ده‌ستی خۆی بوه‌شێنێت، به ئاراسته‌ی هه‌ر مرۆڤێك كه مه‌به‌ستی بێت ، ئه‌مه‌ش به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس‌و تۆقاندن و هێنانه‌دی ئامانجێكی دیاریكراوی تیرۆرستانه.
تیرۆر به‌گشتی به‌تۆقاندنی جه‌ماوه‌ر زه‌مینه‌سازیی بۆ كاره‌كه‌ی ده‌كات، یاخود ترس ده‌خانه ناو دڵی هه‌ندێك كه‌س دوای ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌یان پێ ده‌گات، تیرۆر له‌رابردودا ته‌نها غافڵكوژیی (اغتیال) یاخود برینداركردنی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی گشتی یان دیپلۆماتكاره‌كانی ده‌گرته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا شێوه‌ی جیاوازی به‌خۆیه‌وه بینیوه،وه‌ك رفاندنی فڕۆكه، گرتنی بارمته ، په‌كخستن و ته‌قاندنه‌وه‌ی رێگاكانی هاتوچۆ و هۆكاره‌كانی جوڵه، ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌و سه‌نته‌ره بازرگانیه‌كان، كاری خۆكوژی، تاڵانكردنی جبه‌خانه‌ی چه‌ك، داگیركردنی باڵیۆزخانه‌كان‌و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و شوێنی كۆبونه‌وه‌كان.
ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا كه جیهان به‌گشتی‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌تایبه‌تی پێیدا تێده‌په‌ڕێت، بابه‌تی تیرۆری كردۆته یه‌كه‌مین كێشه له‌نێوان سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌لومه‌رجه جیهانیه‌كانی ئه‌مڕۆیان پێ وه‌سف ده‌كرێت، تیرۆر به‌دزێوترین تاوانه‌كانی سه‌رده‌م و دڕنده‌ترینیان داده‌نرێت،چونكه كار بۆ له‌ناوبردنی موڵك‌و سامانه گشتی‌و تایبه‌تیه‌كان ده‌كات، ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وته ژیاریه‌كانی زۆرێك له‌وڵاتانی جیهان له‌ناو به‌رێت،هه‌روه‌ها گوێ به‌مافه‌كانی مرۆڤ نادات، ئه‌و به‌هایانه‌ش كه ئاینه ئاسمانیه‌كان خه‌ڵكی بۆ هانده‌ده‌ن له‌لای تیرۆرستان گرنگ نیه، به‌تایبه‌ت ئاینی ئیسلام كه له‌سه‌ر لێبورده‌یی‌و وازهێنان له‌توندوتیژی و دوركه‌وتنه‌وه له خوێنڕشتن‌و وێرانكاری و تۆقاندن به‌نده.
ئێستا تیرۆر هه‌ڕه‌شه له‌ئاشتی جیهانیش ده‌كات،ئاسایشی هه‌رێمی نه‌ته‌وه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه زیندووه‌كانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، كه ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ی خۆی لای هه‌موو ده‌وڵه‌تێك یاخود كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه.
ده‌شێت تیرۆری ئه‌مڕۆ گۆڕابێت و جیاواز بێت له هی دوێنێ،له داهاتووشدا گۆڕانكاری دیكه ڕووبدات،بۆیه به‌رده‌وامیی هێرش‌و كاره تیرۆریستیه‌كان كارێكی چاوه‌ڕوانكراوه، وه‌كچۆن زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریش له‌ڕووی هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانیه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی شێواز‌و ئامڕازه‌كانیشیه‌وه جیاوازه، جا ئه‌وه تیرۆری ده‌وڵه‌ت یاخود تیرۆری تاك یان گروپه‌كان بێت.
داهێنانه تیرۆرستیه‌كان له‌ڕووی جۆرێتی ئه‌و كارانه‌وه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن‌و چۆنێتی ئه‌نجامدانه‌كانیشی، شێواز‌و ئامڕازه‌كانی ئه‌و جێبه‌جێكردنه بۆته ئه‌مرێكی واقیعی.
لێكۆڵه‌ره‌وانی بواری تیرۆر وایده‌بینن،كه چاره‌سه‌ری ئه‌منیی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆر به ته‌نها به‌س نیه، به‌تایبه‌تیش كه كێشه‌یه‌كی ئاوێته‌و ئاڵۆز‌و خاوه‌ن ره‌هه‌ندی زۆره، له‌به‌رئه‌وه زاڵبون به‌سه‌ر تیرۆر و تیرۆریستان‌دا به‌ئه‌نجام ناگات ته‌نیا له‌میانی چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره راسته‌قینه‌كانیه‌وه نه‌بێت.
له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌تان به‌پێی توانا خودیی و پێگه و بازنه‌ی گرنگیپێدانیان له‌بنبڕكردنی تیرۆردا چالاك بوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ش، هێشتا روبه‌رێكی فراوان له‌كاركردن له‌ئارادایه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م به‌ڵا گه‌وره‌یه و هه‌ڵكێشانی له‌ڕه‌گ‌و ریشه‌وه.
ئامانج له‌نوسینی ئه‌م كتێبه،بۆ روونكردنه‌وه‌ی چه‌مك و واتای تیرۆر و باكگراوندی مێژوویی تیرۆر و تیرۆری نێوده‌وڵه‌تیه، وه‌ك سه‌ره‌تاو ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی له‌ماوه‌ی سه‌رده‌می ئێستاماندا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت،له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی و كلتوری و ڕۆشنبیری و به‌رپرسیارێتی،هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجام‌و ڕێنمایی‌و پێشنیاره‌كان و داهاتووی تیرۆر و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م به‌ڵا جیهانیه، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه پێكده‌هێنێت.
ناوی كتێب/ تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ( سه‌ره‌تا و په‌ره‌سه‌ندن)
ناوی نووسه‌ر/ ساڵح عوسمان خزر
بابه‌ت/ لێكۆڵینه‌وه
دیزاینی به‌رگ/ په‌روه‌ر كه‌ركوكی
دیزاین/ جه‌لیل حسێن
تایپ/ لوقمان عه‌لی- ئیبراهیم حسێن
چاپی یه‌كه‌م2019
چاپخانه/ بینایی
تیراژ/ 2000 دانه
PUKmedia جه‌واد حه‌یده‌ری
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28