riklam

كۆسرەت رەسوڵ: هاوخەمی كەسوكاری قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیاین

ی.ن.ک‌‌ 09:15 PM - 2020-01-25
.

.

كۆسرەت رەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا دەكات و هاوخەمی خۆی بۆیان دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت: ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەكی تەندروستی و مرۆیی بۆ رزگاركردنی خوشك و براكانمان لەو رووداوو كارەساتە. 

دەقی پەیامەكە:

‎كۆسرەت رەسول عەلی پەیامێك ئاڕاستەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی توركیا دەكات

‎بەداخێكی زۆرەوە شەوی رابردوو لە زنجیرەیەك رووداوی سروشتیدا بوومەلەرزە لە شاری ئەلئەزیز (خارپێت)ی باكووری كوردستانی توركیاداو لە ئاكامدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

‎پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی خوشك و برایانم لەتوركیا بەگشتی و كەسوكاری قوربانیان بەتایبەتی دەكەم و داواكارم لەخوای گەورە شیفای بەخێری بریندارەكان بدات.

‎داواكارم لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات بە فریای لێقەوماوانی ئەم ناوچانە بكەون و هاوكاری مرۆیی و تەندروستی بگەیەننە ناوچەكە، ئێمەش لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەكی تەندروستی و مرۆیی بۆ رزگاركردنی خوشك و براكانمان لەو رووداوو كارەساتە.

 

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket