riklam

بانكی بازرگانی عیراق هۆشداری دەدات

ئابوری 07:10 PM - 2020-01-25
.

.

بانكی بازرگانی عیراق هۆشداری دەدات، ئەگەر بێتوو عیراق لەبەرامبەر سزاكانی سەر ئێران نەبەخشرێت، ئەوە لەمانگی داهاتووەوە پێدانی پارەی گازی هاوردەی ئێران بۆ چارەسەركردنی كێشەی  تۆڕەكانی كارەبای عیراق رادەگرن.

 

فەیسەڵ هەیمس، بەڕێوبەری بانكی بازرگانی عیراق رایگەیاندوە:" ئەو پارەیەی كەلەبەرامبەر هێنانی گازی ئێران بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبای عیراق دابین دەكرێت، لەلایەن بانكی بازرگانیەوە تەرخان دەكرێت".

 

رونیشكردوەتەوە:" ئەگەر لەكۆتایی مانگی داهاتووە  بەخشینی عیراق لەبەرامبەر سزاكانی سەر ئێران  كەلەلایەن ئەمریكاوە سەپێنراوە كۆتای پێبێت، ئەوە ئێمە پێدانی ئە وپارەیە رادەگرین".

 

باسی لەوەشكردوە:" بۆ ئەو مەبەستە لایەنە بەرپرسیارەكانمان ئاگادار كردوەتەوە".

 

PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket