riklam

له‌ 2019 دا قه‌باره‌ی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ له‌ عیراق زیادیكردووه‌

ئابوری 05:05 PM - 2020-01-25
.

.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی عیراق ڕایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2019 قه‌باره‌ی بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی زیادیكردووه‌.

سه‌ڵاح نوری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیی عیراق ڕایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2019 دا قه‌باره‌ی بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی، 15 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌، كه‌ به‌راورد به‌ دوو ساڵی ڕابردوو ڕیژه‌كه‌ زیادیكردووه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، زۆرینه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه‌ براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی دراوی دۆلاری ئه‌مریكی و دیناری ئه‌رده‌ن و یۆرۆ بوون، ده‌شڵێت له‌ دوای ساڵی 2004 ه‌وه‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و چاره‌سه‌ریش نه‌كراوه‌، سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی ده‌یان یاسا و بڕیار.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی عیراق وتیشی: له‌ پڕۆژه‌یاسایی بودجه‌ی 2020، بڕگه‌یه‌ك جێگیركراوه‌، بۆ وردبینی كردنی شایسته‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی عیراق.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket