riklam

سه‌رۆك كۆمار لە داڤۆسەوە عیراق ده‌باته‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی

ریپۆرتاژ‌ 02:14 PM - 2020-01-25
.

.

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كۆڕبه‌ندی داڤۆس په‌یامی گه‌لی عیراقی گه‌یانده‌ وڵاتان و ره‌تیشده‌كرێته‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاییه‌ت بێت، به‌ڵكو عیراقی خسته‌ قۆناغێكی نوێوه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوژین عومه‌ر راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌شداری كردنی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كۆڕبه‌ندی ئابووری و بازرگانی داڤۆس گرنگی زۆری هه‌یه‌ و عیراق هه‌نگاوێكی نوێ ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها له‌ وته‌كانیدا سه‌رۆك كۆمار مافی هیچ لایه‌نێكی له‌عیراق پێشێل نه‌كردو هه‌ر لایه‌ن و كه‌سێكیش به‌نه‌رێنی باس له‌به‌شداریكردنی سه‌رۆك كۆمار له‌و كۆڕبه‌نده‌ بكات، ناحه‌قی به‌رامبه‌ر گه‌لی عیراق ده‌كات.

وتیشی: به‌شداری كردنی عیراق له‌و كۆڕبه‌نده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و وڵاتان نوێ ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌رووی ئابووری بازرگانیشه‌وه‌ هه‌نگاوێكی نوێیه‌ بۆ عیراق و ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌گیرێت هێنده‌ی سیاسیین هێنده‌ لۆجیكی نین.

هاوژین عومه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: میدیا جیهانییه‌كان زۆر به‌گرنگییه‌وه‌ له‌ وته‌كانی سه‌رۆك كۆماری عیراقیان روانی و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ وته‌كانی سه‌رۆك كۆمار ته‌واو ده‌ستووریی بوون و له‌هه‌موو سه‌رۆك وڵاتانی دیكه‌ زیاتر وته‌كانی پابه‌ندی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی بووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ به‌شداری كردنی سه‌رۆك كۆمار له‌خولی 74 ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، میدیا جیهانییه‌كان گرنگی ته‌واویان به‌ وته‌كانی داو وه‌ك باشترین وته‌ی سه‌رۆك كۆمارو پابه‌ندبوون به‌ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرد.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌شداری كردنی سه‌رۆك كۆمار له‌كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس كاریگه‌ری راستوخۆ و ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر عیراق ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌و كۆڕبه‌نده‌دا باس ده‌كرێت له‌لوتكه‌دا باس ده‌كرێن و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماریش بۆ عیراق كاریگه‌ریان زیاتر ده‌رده‌كه‌ون.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ د.ته‌ها حه‌مه‌ ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ PUKmedia وتی: به‌شداری كردنی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس جارێكی دیكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و وڵاتانی به‌هێز كرده‌وه‌، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و ئه‌مریكا كه‌ دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی كه‌مێك دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیبوو.

وتیشی: به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كانی عیراق له‌گرنگی سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك كۆمار تێده‌گه‌ن به‌گرنگییه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانن، چونكه‌ ده‌زانن كه‌ سه‌رۆك كۆمار به‌ره‌سمی و به‌یاوه‌ری وه‌فدێك به‌شداری ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ی كردوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌و كۆڕبه‌نده‌ دێته‌ ئاراوه‌ له‌نێوان سه‌رۆكی وڵاتان، كاتێكی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ دروست نابێته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌دژی سه‌رۆك كۆمار وتار ده‌ده‌ن، ده‌بێت ئه‌وه‌یان بیربخرێته‌وه‌ كه‌ عیراق كێشه‌ی كه‌سایه‌تی نیه‌، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ناهێڵرێت ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌كاری خۆیان هه‌ڵسن و بنبڕی له‌گه‌نده‌ڵی بكه‌ن و عیراق به‌ره‌و وڵاتێكی سیستیماتیك بڕوات.

PUKmedia ئا/ دیار عه‌بدولستار شارباژێڕی

ئیتاڵیا پشتیوانی لەسەقامگیری عیراق دەكات

د.به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا كۆده‌بنه‌وه‌

سه‌رۆك كۆمار: پێویسته‌ ڕێز له‌ سه‌روه‌ری عیراق بگیرێت

سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆك وەزیری ئەستۆنیا چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن

لەداڤۆس سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا كۆدەبنەوە

د.بەرهەم ساڵح و ئەنجێلا میركل كۆبونەوە

پەیوەندییەكانی عیراق و هۆڵەندا تاوتوێدەكرێت

سه‌رۆك كۆمار چاویكه‌وت به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن

ده‌قی وتاری سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس

سه‌رۆك كۆمار: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێكی گرنگی عیراقه‌

ترەمپ:پشتیوانی سەقامگیری و پەیوەندییەكانین لەگەڵ عیراق

بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترامپ کۆبونەوە

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket