riklam

رەوشی بەغدا بەهای دیناری عیراقی دادەبەزێنێت

ئابوری 10:49 AM - 2020-01-25
.

.

بازرگانێکی ئاڵوگۆڕی دراو رایگەیاند بارودۆخی دۆخی بەغدا کاریگەری لەسەر شکاندنی نرخی دیناری عیراقی هەیە و لەبەرامبەردا نرخی دراوە جیهانییەکان بەرزدەبنەوە.

شوان هادی بازرگانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ PUKmedia رایگەیاند: ماوەی هەفتەیەکە نرخی دراوەکان بەرامبەر دیناری عیراقی جێگیرە و ئەمەش پەیوەندی بە دۆخی بەغداوە هەیە.

وتیشی: لە ماوەی رابردوودا کاتێک دۆخی بەغدا ئاڵۆزبوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 124 هەزار دیناری عیراقی بوو، لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 121 هەزار و 650 دیناری عیراقییە.

ئەو بازرگانەی ئاڵوگۆڕی دراو ئەوەشی راگەیاند لەئێستاشدا بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی سوریاوە لیرەی سوری زۆر دابەزیوە.

نرخی دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕی سلێمانی بەم شێوەیەن:

نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 121 هەزارو 650 دینارە

نرخی 100 یۆرۆ 134 هەزار دینارە

نرخی 100 پاوەند 157 هەزار دینارە

نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی 9 هەزار و 250 دینارە

نرخی 100 لیرەی تورکی 20 هەزار و 650 دینارە

لەماوەی ڕابردوو بەهۆی ناڕازیبون لە پاڵێوراوانی حکومەت بۆ وەرگرتنی دەسەڵات لە شارەکانی عیراق خۆپیشاندان و ئاڵۆزی روویاندا و دەنگی ناڕازی شەقام کوژراوو برینداری لیکەوتەوەو هاوکات هێرشە موشەکیەکانی ئێران و کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە کاریگەرییان لەسەر دابەزینی دیناری عیراقی بەجێهێشت.


PUKmedia هاژە باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket