riklam

هیوا سەرهەنگ: PUKmedia بوێرانە هەواڵ و زانیاری بڵاودەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:23 AM - 2020-01-25
.

.

بە بۆنەی حەڤدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia ەوە، هیوا سەرهەنگ بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و سەرجەم كارمەندان و ستافی ماڵپەڕەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی..

PUKmedia ماڵپەڕی هەواڵی راستەقینە و دروست

بە بۆنەی هەڤدەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia و هەڵكردنی مۆمێكی نوێی تەمەنی پڕشنگداری .. سڵاو و رێز و خۆشەویستیمان بۆ سەرنووسەر و سەرجەم كارمەندو ستافە ماندوونەناسەكانی كاروانی خەباتی بەردەوامی پێشكەش دەكەین.

PUKmedia یەكێكە لە داهێنانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە هەوڵ و كۆششی ستافێكی دڵسۆز و كارامە و لێهاتوو هاتە نێو میدیای كوردی و جیهانەوە.

PUKmedia راستگۆ و دەستپێشخەر لە خێرایی گەیاندنی هەواڵ و نووچەو زانیاری هاتە گۆڕەپانی میدیاوە و توانیویەتی ببێتە یەكێك لە سەرچاوە گرنگ و متمانە پێكراوانەی لە نووسین و لێكۆڵینەوە و بابەتەكاندا سوودی لێ وەربگیرێت و پشتی پێ ببەسترێت.

PUKmedia زۆر بوێرانە و چالاكانە توانیویەتی لە بواری راگەیاندنی ئەلەكترۆنیدا پەیامی راستەقینە و هەواڵ و زانیاری دروست بڵاو بكاتەوە و ببێتە جێی شانازی و رێز و دڵنیایی بینەران و خوێنەرانی لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان. هەر لە رۆژی دەستبەكاربوون و دامەزراندنیەوە نموونەیەكی گەش و جوانیان لە راستگۆیی و وردبینی و پابەندبوون بە ئیتیكی رۆژنامەوانی لە میدیای ئەلەكترۆنی كوردیدا پێشكەش كردووە.

   لەم ساڵوەگەڕەدا PUKmedia مۆمیێكی نوێ دادەگیرسێنێ و دەیخاتە سەر خەرمانی تەمەنێكی پڕ لە رووناكی و ئەزموون و سەركەوتن .. هیوادارین لەمەودواش هەنگاوی باشتر بەرەوپێش بنێت و هەمیشە لە پێشبڕكێكانی راگەیاندندا جێدەست و سەركەوتنی دیار بێت و لە ریزی پێشەوەدا بێت.

  لەم بۆنەی ئاهەنگ و جەژنی لە دایكبوونەیدا چەپكێ گوڵ و وشەی سەرفرازی و تەمەن درێژی بۆ PUKmedia دەخوازین و دەستخۆشی و سەركەوتن بۆ هەموو ئەوانەی شەونخوونیان كردووە لەپێناو خزمەتكردنی وشەی كوردی و بەو هیوایەین هەمیشە لە داهێنان و پێشكەوتندا بەردەوام بن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket