riklam

تەق تەق.. رێگری لەخۆكوشتنی ژنێك دەكرێت

کوردستان 11:21 PM - 2020-01-24
.

.

هێزەكانی پۆلیسی تەق تەق رێگری لەژنێك دەكەن، كەویستویەتی لەبەر هەژاری كۆتایی بەژیانی خۆی بهێنێت.

نەقیب هەرێك دڵشاد ئەفسەری بنكەی پۆلیسی تەق تەق به‌ PUKmedia  را گەیاند : سەعات 7:30 دەقیقەی ئەمشەو ژنێك ویستویەتی خۆی هەڵبداتە ناو زێی بچوكەوەو كۆتای بەژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام رێگریمان كردوە.

وتیشی: توانیومانە ژنەكە لەپاركی سایە ژنەكە دەستگیربكەین و دەستمان بەلێكۆڵینەوە كردوە.

رونیشكردەوە: ژنەكە هیچ سكاڵایەكی لەكەس نیەو تەنها هەژاری بەهۆكاری هەوڵدان بۆ ئەو كارە دادەنێت.

باسی لەوەشكرد: هاوسەری ژنەكە هاتووەتە بنكەی پۆلیسی تەق تەق و ژنەكەی بۆ ماڵەوە بردوەتەوە.

 

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket