riklam

سه‌رۆك كۆمار: پێویسته‌ ڕێز له‌ سه‌روه‌ری عیراق بگیرێت

عیراق 10:47 PM - 2020-01-24
.

.

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 24-1-2020، له‌ ڕۆما پێشوازیكرد له‌ لویجی دی مایۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی كرا، به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات بكات.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م، ته‌ئكیدی له‌ پێویستی ڕێزگرتن له‌ سه‌روه‌ری نیشتمانی و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق كرده‌وه‌، هاوكات سوپاسی به‌شداریكردنی ئیتاڵیای له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دژایه‌تیكردنی داعش كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌ختیش له‌ پشتیوانی سه‌قامگیری عیراق و كاری هاوبه‌ش كرایه‌وه‌، له‌ پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی ئاشته‌وایی و ئاسایش له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌دا.

PUKmedia

012 (1) [1600x1200].jpg

012 (2) [1600x1200].jpg

012 (3) [1600x1200].jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket