riklam

روونكردنەوەی تەندروستی عیراق لەبارەی ڤایرۆرسی كۆرۆناوە

عیراق 05:30 PM - 2020-01-24
.

.

تەندروستی عیراق رەتیدەكاتەوە تائێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەڤایرۆرسی كۆرۆنا تۆماركرابێت كە لەناوچەیەكی وڵاتی چین سەریهەڵداوە، دەشڵێت: لەفڕۆكەخانەو خاڵە سنورییەكان پشكیننی پێویست بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە لەوڵاتانەو دەگەڕێنەوە.

ئەمڕۆ 24ی كانونی دووەمی 2020، وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە تائێستا لەعیراق هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرنا تۆمارنەكراوە، دەڵێت: تەواوی ئەو كەسانەی لەوڵاتانەوە گەڕاونەتەوە عیراق عیراق نەخۆشییەكان تێدا تۆمارنەكراوە لەنێویشیاندا وڵاتی چین كە لەناوچەیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، لەفڕۆكەخانەو خاڵە سنورییەكانیش پشكینینی تەواو بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە دەگەڕێنەوە.

 هەر لەوبارەیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند: لەعیراق هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە كە لەئێستادا لەوڵاتی چین هەیە، تەئكید لەسەر ئەوەشدەكاتەوە كەناوەندی نیشتمانی كۆنترۆڵ و خۆپاراستنی نەخۆشییە گوازراوەكانی سەر بەوەزارەتەكەیان هیچ حاڵەتێكی تۆمارنەكردوە.

دەشڵێت: پێویستە هەوڵەكان لەبارەی نەخۆشیە گوازراوەكانەوە چڕبكرێنەوەو لەحاڵەتی رودانی هەر نەخۆشییەكی گوازراودا كەسی توشبوو سەردانی نزیكترین ناوەندی تەندروستی بكات، هەروەها وەزارەتەكەشیان دەرمان و پێداویسی پزیشكی تەواوی هەیە. 

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket