riklam

تەرمی ژمارەیەك كۆچبەری كورد دەگەڕێنرێنەوە هەرێم

کوردستان 05:08 PM - 2020-01-24
.

.

بڕیارە ئەمشەو لەڕێی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە تەرمی پێنج هاووڵاتی هەرێم كە لەنزیك دورگە‌ی پاكسوس لەنێوان سنووری ئاوی یۆنان و ئیتالیا بەهۆی نقومبوونی یەختەكەیانەوە گیانیان لەدەستدا بگەڕێنرێنەوە هەرێم.

دانا محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: بڕیارە سەعات 8:45 دەقیقەی ئەمشەو 24ی كانونی دووەمی 2020، تەرمی پێنج كۆچبەر كە لە دەریایی ئایۆن گیانیان لەدەستجا بگاتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

وتیشی: لەكاتی گەیشتنەوەیاندا لەفڕۆكەخانە مەراسیمێك بۆ پێشوازیكردن لەگەڕانەوەی تەرمەكان بەڕێوەدەچێت و لێپرسراوانی ئیداری پارێزگای سلێمانی و لێپرسراوانی حزبی و كەسوكاری ئەو كۆچبەرانە كە گیانیان لەدەستداوە بەشدار دەبن.

رۆژی 11ی ئەم مانگە، هەواڵی نقومبوونی یەختێك كە 53 كۆچەری هەڵگرتبوو، بەنیازبوو بگاتە كەنارەكانی نزیك ئیتالیا، لەنزیك دورگە‌ی پاكسوس لەنێوان سنووری ئاوی یۆنان و ئیتالیا نقومبوو، بۆ رزگاركردنی گیانی كۆچبەرەكانیش، بە‌پە‌لە‌ شەش یە‌ختی دە‌ریایی یۆنان و هە‌لیكۆپتە‌رێك گە‌یشتنە‌ شوێنی روداوە‌كە، دوای هەوڵێكی زۆر سەرەنجام هێزەكانی دەریایی یۆنان 21 كۆچەریان لەخنكان رزگاركردو تەرمی 12 كۆچەریشیان دۆزییەوە كە ژمارەیەكیان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون.

دوای رووداوەكەش، دەزگا لوتكە رایگەیاند كە هەوڵەكانیان لەڕێی نوێنەرەكانیانەوە هەوڵیدا بۆ دۆزینەوەو ناسینەوەی تەرمی كۆچبەرە خنكاوەكان كە خەڵكی هەرێمی كوردستانن و راشیگەیاند: تێچووی گێڕانەوەی تەرمەكان و بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنەكان لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە گیراوەتە ئەستۆ.

شەوی رابردووش دەزگاكە لە روونكردنەوەیەكدا وەڵامی جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی دایەوەو رایگەیاند: حكومەتی هەرێم جگە لەوەی هاوكار نەبووە لەم كەیسەدا، تەنانەت زانیاریشیان لەبارەی ئەم بابەتەوە نییەو جوتیار عادل زانیاریی هەڵەی بڵاو كردۆتەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket