riklam

مەرجەعی شیعەكان هۆشداری دەدات

عیراق 04:09 PM - 2020-01-24
.

.

نوێنەری عەلی سیستانی رایگەیاند: پێكهێنانی حكومەتی نوێ زۆر دواكەوتوەو لە ماوەی دەستوریی لایداوەو تەئكیدیش لە ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە دەكەنەوە كە هاوڵاتیان داوای دەكەن.

ئەمڕۆ 24ی كانونی دووەمی 2020، ئەحمەد سافی نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعیراق لەوتاری هەینییدا ئاماژەی بەوەدا كە مەرجەعی ئاینی جەخت لەسەر ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە دەكاتەوە كە هاوڵاتیان داوای دەكەن و قوربانییان لە پێناویدا داوە.

وتیشی: مەرجەع پێیوایە دواخستن و پشتگوێخستنی ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە، دەبێتە هۆی ئەوەی هاووڵاتیان زیاتر روبەڕووی نەهامەتی ببنەوەو ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی لە عیراقدا درێژە بكێشێت.

لەبارەی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتیش رایگەیاند: پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق‌ زۆر دواكەوتوەو لەماوەی دەستوریی لایداوە، پێویستە سەرجەم لایەنەكان هاوكار بن بۆ كۆتاییهێنان بەو بابەتە.

لەبەشێكی تری وتارەكەیدا نوێنەری عەلی سیستانی پشتگیری خۆپیشاندانی ملیۆنی كردو وتی: هاووڵاتیان مافی خۆیانە لەڕێگەی خۆپیشاندانی ئاشتیانەوە ئەوەی بەباشی دەزانن بۆ پاراستنی سەروەری عیراق دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی دەریببڕن.

PUKmedia جەمیل زەنگەنە كەربەلا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket