riklam

وەزارەتی دارایی: بەتەواوبونی قەیران پلە بەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە

کوردستان 03:14 PM - 2020-01-24
.

.

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت هەركاتێك كاریگەرییەكانی قەیرانی دارایی تێپەڕیین بۆ هێزەكانی پێشمەرگەو سەرجەم فەرمانبەران دۆخی پلە بەرزكردنەوەو باری موچە ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی دارایی هەرێم لەڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە ماوەیەكە تایبەت بە بەستنی بڕوانامە و دەرماڵەی خێزان و منداڵ بۆ هێزەكانی پێشمەرگە هەروەها كێشە كەڵەكەبوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بە هەڵمەتێكی نارەوا كراوەتە سەر وەزیری دارایی و ئابووری.

لەبەشێكیدا دەڵێت: هەر رێنمایی و بڕیارێك لە وەزارەتی دارایی وئابورییەوە دەرچوبێت پەیوەست بە‌هێزەكانی پێشمەرگەو بەبێ  ئاگاداری سەرۆك و سەرۆكایەتی هەرێم بەرپرسی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەیەو ئەنجومەنی وەزیران  نەكراوە، سەرجەم ئەو رێنمایی و بریارانە لەسەر هێزەكانی پێشمەرگە لەم كابینەیەدا دەرنەچوون و ئیمزای وەزیری دارایی و ئابوری ئێستایان لەسەر نیەو پێشنیاری ئەو نەبوە.

هەروەها ئەوەشی رونكردوەتەوە: 

دواكەوتنی بەشێك لە داخوازیەكانی پێشمەرگە بەئاگاداری ئەوانەو  قەیرانی داراییەوە بوە، هەركاتێكیش كاریگەریەكانی قەیرانی دارایی تێپەڕیین ئەوا بۆ هێزەكانی پێشمەرگەو سەرجەم فەرمانبەران دۆخی پلەبەرزكردنەوەو باری موچە ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاند: هەموو تێكۆشەرانی كوردستان لەوە دڵنیاو ئاگادار بن كە بەشی زۆری داهاتی كوردستان لە خزمەت وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی ٨٠ و ٧٠دایە.

PUKmedia 

 

2366.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket