riklam

سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆك وەزیری ئەستۆنیا چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن

عیراق 12:36 PM - 2020-01-24
.

.

سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح لەداڤۆس چاویكەوت بەیوری راتاس سەرۆك وەزیرانی ئەستۆنیا. 

لەمیانی دیدارەكەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و چۆنیەتی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات كرا، هاوكات سەرۆك بەرهەم و سەرۆك وەزیرانی ئەستۆنیا گفتوگۆیشیان كرد لە بارەی ئەزمونی هەڵبژاردنەكانی ئەستۆنیاو چۆنیەتی سود وەرگرتنی عیراق لەو ئەزمونە.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا سەبارەت بەكشانەوەی هێزە بیانییەكان و گرنگی رێزگرتن لە سەروەری وڵات و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی عیراق.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا ئاماژەكرا بەگرنگی هەماهەنگی و كاری هاوبەش بۆ رێگرتن لەتەشەنەكردنی ئاڵۆزییەكان لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێوەدەوڵەتی و بەهێزكردنی سەقامگیری و ئاسایش، بەجۆرێك ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی گەلانی ناوچەكە و جیهان.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

 

 

021365.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket