riklam

لەداڤۆس سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا كۆدەبنەوە

عیراق 10:03 AM - 2020-01-24
.

.

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی هۆڵەنداپەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنان لەبوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و كەرتی وزە لەعیراق تاووتوێی كرد.

سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح لەداڤۆس چاویكەوت بە مارك رۆتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەنداو سەبارەت بەپرسە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و هۆڵەنداو دوا پێشهاتەكانی ناوچەكەو جیهان گفتوگۆیانكرد.

لەمیانی دیدارەكەدا باس لە چۆنیەتی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا، هاوكات باس لە بەشداری هۆڵەندا لە چالاكییە ئابووری و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنان لەبوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و كەرتی وزە لەعیراق كرا.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket