riklam

پۆلیس:كارمەندێكی تەندروستی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

کوردستان 09:55 AM - 2020-01-24
.

.

كارمەندێكی تەندروستی نەخۆشخانەی رانیە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، پۆلیسیش دەڵێت: ئەو كارمەندە نەخۆشی دەرونی هەبووەو لەماڵەكەی خۆیان خۆی بەپەت هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتوە، ئاماژەی بەوەداوە كە شەوی رابردوو تەرمی هاووڵاتیەك بەناوی (ر.ق.ا) تەمەن 30 ساڵان كە پیشەكەی كارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەی رانیەیەو دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنەیە گەیەنراوەتە پزیشكی دادوەری رانیە كە شوێنەواری برینی پەت بەملییەوە هەبووە.

رونیشیكردوەتەوە: دوای ئەوەی هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی چوارقوڕنەو تیمەكانی بەڵگەكانی تاوان گەشتنە شوێنی روداوەكەو لەشوێنی روداوەكە دەرخستەی تاوانكاری دەستی بەسەردا گیرا، رێكاری یاسایی گیرایەبەر، بەوتەی كەسوكاری، ناوبراو نەخۆشی دەرونی هەبووەو لەماڵەكەی خۆیان خۆی بەپەت هەڵواسیوەو بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت: دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ تەرمەكەی، رادەستی كەسوكاری كرایەوە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە كرایەوەو بۆ زانینی هۆكاری راستەقینەی روداوەكەش لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket