riklam

دانیمارك... سەردانی باڵیۆزخانەی عیراق

ی.ن.ک‌‌ 08:34 PM - 2020-01-23
.

.

ڕۆژی سێشەممە  ( ٢٠٢٠-١-٢١ ) وەفدێكی کۆمەڵە و ڕێکخراوە جۆراو جۆرەکانی دانیمارك بە نوێنەرایەتی ڕەوەندی عیراقی کە لە چوارچێوەی یەکێتیەکەدا کار دەکەن بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوونی دیار ئەحمەد مەجید - القائم باعمال السفارە، سەردانی باڵێۆزخانەی  عیراقیان  کرد لە کۆبنھاگن .

لە دیدارەکەدا چەندین تەوەری گرنگ باس کران کە تایبەت بوون بە ژیانی تاراوگە وە ڕۆڵی باڵێۆزخانەی عێراق  لە ڕاپەڕاندنی ئیش وکارەکانی هاووڵاتیان .

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا باس لە  کار و ئەرکەکانی یەکێتیی ڕەوەندی عیراقی و ڕۆڵ و کاریگەرییان لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاریی دیموکراسی لە نێو تاکەکانی ڕەوەندەکە و گرنگیدان بەبۆنە نیشتمانی و نەتەوەیی و ئاینیەکانی ھەموو چین و توێژەکانی گەلانی عیراق، ھەروەھا  باس لە چەمکی عیلمانیەت وەکو سیستەمێك بۆ حکومڕانی شارستانیانە کرا نەك وەکو ڕاو بۆچوونی تاکە کەسی٠

ئەمە سەرەڕای ڕوونکردنەوەی دیار دەربارەی ئەو ئەرك و ئاستەنگە قورسانەی چەند ساڵێکە ڕووبەڕووی عیراق بوونەتەوە وە کاریگەریان لەسەر ڕەوەندی عێراقی هەبووە ٠

جێی ئاماژەیە لە دیدارەکەدا (خاتوو گەلاوێژ ئامێدی ) وەکو نوێنەری یەکێتیی ژنان کوردستان  لە دانیمارك بەشداری شاندەکە بوو .

لە کۆتایی دیدارەکەدا  ( دیار ئەحمد مجید ) بەڵێنی هاوکاری و هەم ئاهەنگی بە شاندەکە دا کە هەوڵ دەدەن ئیش و کارەکانی هاوڵاتیان جێ بەجێ بکەن .

 

PUKmedia  راگەیاندنی كۆمیتەی رێكخستنی دانیمارك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket