riklam

پەیوەندییەكانی عیراق و هۆڵەندا تاوتوێدەكرێت

عیراق 08:18 PM - 2020-01-23
.

.

سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/١/٢٣ لە داڤۆس چاویکەوت بە سەرۆک وەزیرانی هۆڵندا مارک ڕۆتە و سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ھۆڵندا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان گفتوگۆیانکرد.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، ھاوکات باس لە بەشداری هۆڵندا لە چالاکییە ئابووری و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنان لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و کەرتی ووزە لە عیراق کرا.

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket