riklam

خوێندنی باڵا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان 06:16 PM - 2020-01-23
.

.

ئه‌مشه‌و پێنج شه‌ممه‌ 23-1-2020، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی دیاریكردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی له‌سه‌نته‌ره‌كانی زمان له‌ زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین و سلێمانی و دهۆك ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

د. محه‌مه‌د حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێداچونه‌وه‌ به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆكانی كوردستان ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی دبلۆمی باڵا و ماسته‌رو دكتۆرا ئه‌نجامدرا، وا بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 23-1-2020، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی دیاریكردنی ئاست بۆ به‌شداربوان له‌ خوله‌كانی فێركاری زمانی ئینگلیزی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه‌ ڕۆژی 18-1-2020، تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ئاست یان ئه‌نجامداوه‌ ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ویبسایتی زانكۆكانیانه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

هه‌روه‌ك وتیشی: كۆی به‌شداربوان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی دیاریكردنی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی له‌سه‌نته‌ره‌كانی زمان له‌ زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین و سلێمانی و دهۆك بریتیه‌ له‌ ( 1452) به‌شداربو، كه‌ (489) له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و (657) له‌ زانكۆی سلێمانی و (306) له‌ زانكۆی دهۆك بووه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket