riklam

به‌سڕه‌.. خۆپیشانده‌رێك كوژراو 7ی تریش برینداربوون

عیراق 05:12 PM - 2020-01-23
.

.

له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ خۆپیشانده‌رێك كوژرا و 7ی تریش برینداربوون، ڕه‌وتی سه‌دریش چه‌ند لایه‌نێك به‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تبار ده‌كات.

له‌ به‌رده‌وامی ئالۆزی و خۆپیشاندانه‌كانی عیراقدا، ئه‌مڕۆ 23-1-2020،  خۆپیشانده‌رانی به‌سڕه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكه‌یان داخست، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قه‌كردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ خۆپیشانده‌رێك كوژراو و 7ی تریش برینداربوون.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ شێخ سه‌ڵاح عوبێدی وته‌بێژی ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند: له‌ خۆپیشاندانه‌ یه‌ك ملیۆنییه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی، پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و لێپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و پشتیوانی له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێكی نزیك له‌ ئه‌مریكای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ده‌ستیان له‌ كوشتنی خۆپیشانده‌راندا هه‌بووه‌. هاوكات خۆپیشانده‌رانی بێلایه‌نی عیراق كه‌ خۆیان به‌ خۆپیشانده‌رانی شۆڕشی تشرین ده‌ناسێنن، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كێشه‌یان هێزه‌كانی ئه‌مریكا نییه‌ له‌ عیراق، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان و خه‌مساردی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیانه‌، بۆیه‌ ئه‌وان قبووڵیان نیه‌ بچنه‌ ناو خۆپیشاندانێكه‌وه‌ كه‌ سه‌در له‌ دژی ئه‌مریكا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران ئه‌نجامی ده‌دات.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket