riklam

پرۆفیسۆر د. پۆڵا پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی PUKmedia دەکات

ی.ن.ک‌‌ 05:08 PM - 2020-01-23
.

.

پڕۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانه‌قا سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى بەبۆنەی یادی ١٧ ساڵەی دامەزراندنی PUKmedia پیرۆزبایی لە ستافی سایتەکە دەکات.

به‌ڕێز کاک کاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنووسه‌ری PUKmedia

به‌ڕێزان ستافی PUKmedia

له‌ حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ماڵپه‌ڕى PUKmedia دا، پیرۆزبایى گه‌رم ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز  ده‌که‌ین و هیوادارین هه‌میشه‌ هه‌ر له‌ گه‌شه‌کردن و نوێبوونه‌وه‌دا بن.

ماڵپه‌ڕی pukmedia له‌ 17 ساڵی رابردوودا له‌ رێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریی راست و  گرنگیدان به‌ هه‌موو بوار و پرسه‌ گرنگه‌کان  و پیشه‌ییانه‌ رووماڵکردنه‌وه‌، بۆته‌ جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌موولایه‌ک. له‌ 17 ساڵی رابردوودا هه‌میشه‌ راستگۆیی بنه‌مای سه‌ره‌کیی کارکردنی PUKmedia بووه‌.

له‌ ساڵی نوێی کارکردنیشتاندا پێشنیاز ده‌که‌ین جگه‌ له‌ بره‌ودان به‌بواری هه‌واڵ و راپۆرت، گرنگیی زیاتر به‌ بواره‌کانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان پێکه‌وه‌ هاوکاربین له‌ گه‌شه‌پێدانی ئه‌م بواره‌ گرنگانه‌دا که‌ پێویستییه‌کی سه‌ره‌کیی  کۆمه‌ڵگه‌که‌مانه‌.

دووباره‌ گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته‌ ده‌که‌ین.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

پڕۆفیسۆر د.پۆڵا ئازاد خانه‌قا
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستى

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket