riklam

وەزیری پلاندانان: هەڵەبجە پێویستی بە پرۆژەی زیاترە

کوردستان 04:54 PM - 2020-01-23
.

.

د.دارا ڕەشید" پرۆژەیەكمان ئامادەكردوە بۆ هاوبەشی كردنی كەرتی گشتی و تایبەت لەپرۆژە ستراتیژیەكانی هەرێمی كوردستان

د.دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم ڕای دەگەیەنێت هەنگاوەكانی داهاتوو حكومەت بۆ گرنگیدانە بە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری مەبەست لەم گرنگیدانەش زیادكردنی سەرچاوەكانی داهاتە و هەولێكیشە بۆ دۆزینەوەی بەدیلی نەوت لەهەریمی كوردستان"

ئەم ووتانەی وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لەچوارچێوەی پێشوازی كردنی لەوەفدێكی باڵای ئەلمانیا هات كە پێكهاتبوو لە (Klaus Kraemer) بەرێوەبەری رۆژهەلاتی ناوەراست لەوەزارەتی پەرەێدانی ئەلمانیا و (Sven Krauspe) كونسوڵێ ئەلمانیا بەوەكالەت وشاندێكی (Giz) ئەلمانیا كە ئەمرۆ پێنج شەمە 23-1-2020 سەردانی دیوانی وەزارەتی پلاندانانیان كرد.

لەدیدارێك باس لە هەنگاوەكانی چاكسازی كرا لەهەرێمی كوردستان بەتایبەت ئەو ڕێكارانەی حكومەت گرتویەتیە بەر بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و رۆتین لەدامەزراوە حكومیەكان لەو پێناوەش وەزیری پلاندانان ڕای گەیاند لەم كابینەیەگرنگی زۆر بە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گشتیاری دەدرێت بۆئەوەی بتوانرێـت سەرچاوەكانی داهاتی هەرێم زیاتربكرێت و بەدیلی نەوت بدۆزرێتەوە بەمەش هەلی كار بۆ ژمارەیەكی زۆری دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان و گەنجانی هەرێم دەرەخسێنێت.

3.jpg

د.دارا ڕەشید وتیشی پرۆژەیەكمان ئامادەكردوە بۆئەوەی هاوبەشی لەنێوان كەرتی گشتی و تایبەت دروستبكریت و هەماهەنگیەكان بۆ جێبەجێ كردنی پلانی ستراتیژی بەهاوبەشی ئەنجامبدرێت بەتایبەت لە دروستكردنی رێگاوبان و بەشێك لەو پرۆژانەی كە گرنگ و حكومەت مەبەستیەتی كەرتی تایبەت ڕۆڵی زیاتر بگێرێت.

لەبەشێكی تری دیداركە گفتوگۆ لەبارەی شەفافیەت و بەئەلیكترۆنی كردنی بانكەكانی هەرێم كرا كە لەو چوارچێوەیەش حكومەت دەیەوێت سوود لە ئەزموون و شارەزایی ووڵاتان و كۆمپانیا جیهانیەكان وەربگرێت" وەزیری پلاندانان داوای كرد ئەلمانیا چۆن هاوكار و پاڵپشی هەرێم بوە ئاواش بەردەوام بێت بەتایبەت ئەو پرۆژە و كارانەی (Giz) ئەنجامیداوە لەسێكتەرەجیاجیاكان بەتایبەت لەجێبەجێ كردنی پرۆژە و ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە كە وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم گرنگی زۆری پێدەدات..

PUKmedia ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket