ده‌زگای لوتكه: حكومه‌ت ته‌رمی قوربانیانی ئیجه‌ی نه‌هێناوه‌ته‌وه
کوردستان 04:48 PM - 2020-01-23.
له راگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگای لوتكه كه ئه‌مڕۆ 23-1-2020، كۆپییه‌ك ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه، تێیدا هاتووه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23-1-2020، له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگاكه‌مان هه‌واڵی گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانی ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كه‌ی یۆنانی بڵاوكرده‌وه، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، جوتیار عادل ڕاگه‌یه‌نراوێكی ره‌سمی به‌ناوی حكومه‌ته‌وه بڵاو كردۆته‌وه. ئێمه وه‌ك ده‌زگای لوتكه سه‌ره‌ڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێزیان، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه:
١/ له یه‌كه‌م ساتی ڕوودانی ئه‌و ڕووداوه‌وه ده‌زگای لوتكه و نوێنه‌ره خۆبه‌خشه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌دا كردووه و ده‌ستبه‌جێ ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و گشت كاروباره یاساییه‌كانمان به هاوكاریی باڵیۆزخانه‌ی عیراق له وڵاتی یۆنان جێبه‌جێ كردووه.
٢/ به‌دواداچوون بۆ بێسه‌روشوێنه‌كان به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پرۆفایلی دی ئێن ئه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌مانه‌وه له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان وه‌رگیراوه و به وردی له‌لایه‌ن ده‌زگای لوتكه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
٣/ له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌مان و نوێنه‌رمانه‌وه له وڵاتی یۆنان، كاروباری یاسایی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان جێبه‌جێ كراوه و ئه‌ركی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه ئێمه گرتوومانه‌ته ئه‌ستۆی خۆمان.
٤/ تێچووی گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و به‌دواداچوون بۆ بێسه‌روشوێنه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه گیراوه‌ته ئه‌ستۆ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه حكوومه‌تی هه‌رێم، جگه له‌وه‌ی هاوكار نه‌بووه له‌م كه‌یسه‌دا، ته‌نانه‌ت زانیاریشیان له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه نییه و به‌ڕێز جوتیار عادل زانیاریی هه‌ڵه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه لێره‌دا ده‌یخه‌ینه به‌رچاوی ئێوه‌ی به‌ڕێز:
١/ به‌ڕێزیان ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م كاره‌ساته له ده‌ریای ئیجه ڕوویداوه، له كاتێكدا كه به‌داخه‌وه له ده‌ریای ئایۆن ئه‌م ڕووداوه ڕوویداوه، كه ده‌كه‌وێته نێوان یۆنان و ئیتاڵیا.
٢/ ناوی ٤ له په‌نابه‌ره‌كانی به هه‌ڵه بڵاو كردۆته‌وه و وا دیاره به‌ڕێزیان ناوه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌وه وه‌رگرتووه كه تیایدا له‌سه‌ر سندووقی ته‌رمه‌كان ناوه‌كان به شێوه‌ی دوانی نوسراون و پێشتر ده‌زگای لوتكه بڵاوی كردبۆوه.
بۆیه ئێمه وه‌ك ده‌زگای لوتكه به مافی خۆمانی ده‌زانین كه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه بۆ ڕای گشتی بڵاو بكه‌ینه‌وه تاكو ماندووبوونمان به فیڕۆ نه‌ڕوات و حكوومه‌تیش هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان نه‌كاته موڵكی خۆی. گشت به‌ڵگه‌كان لای ده‌زگای لوتكه پارێزراون و پێشتریش به‌شێك له‌وانه له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌مانه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه. ئێمه خوازیار بووین حكوومه‌تی هه‌رێم به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستایا و ئه‌و كاروبارانه‌ی بگرتایه‌ته ئه‌ستۆ و پێویستی به‌وه نه‌كردایه ئێمه له پێنج ساڵی ڕابردوودا ته‌واوی ئه‌و كارانه جێبه‌جێ بكه‌ین. هه‌ر لێره‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم هێنده په‌رۆشی په‌نابه‌رانه، ئێمه ئاماده‌ین ده‌یان كه‌یسی تریان ڕاده‌ست بكه‌ین تاكو ئه‌وان بتوانن ئه‌و ته‌رمانه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا نێژراون بگه‌ڕێننه‌وه و به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ كه‌یسی بێسه‌روشوێن بوونی سه‌دانی دیكه.
ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای لوتكه
2020-1-23
PUKmedia ده‌زگای لوتكه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26