مامەڕیشە؛
بیروڕا 04:26 PM - 2020-01-23.
مامەڕیشە؛ رەمزێك هەمیشە لە دڵدایە بۆ بەرەنگاریی تەعریب
مامەڕیشە كوڕی راستەقینەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان. رۆڵەی قاڵبووی شۆڕشی نوێی گەلەكەمانو قارەمانی تێكۆشانی شۆڕشگێڕیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، یادیشی دەرفەتە بۆ وەبیرهێنانەوەی عەزمی بەتینی پێشمەرگە لەبەرەنگاری سیاسەتی تەعریب لەكەركوكو تەواوی خاكی گەرمیانو گەرمەسێردا.
مامەڕیشەو نەبەردیی خۆیو هاوسەنگەرەكانی لە حەمكو لە دەیان روبەڕوبونەوەی ئازایانەدا، هەر رووداوی وێستگەكانی مێژوو نین، بەڵكو ئیلهامبەخشی رابوونەوەو جۆشدانەوەی كوردایەتین، بەو جۆرەی باقی ئەركەكانی خۆی لە خاوەندارێتیی كوردستانو تەواوی كوردستان بە كەركوكیشەوە راپەڕێنێت.
نەخشەڕێگای گێڕانەوەی كەركوكو ناوچە دابڕێنراوەكانی تر بۆ سەر كوردستانی دایك، پڕۆژەیەكی رەسەنەو هی ئەمڕۆ نییەو بۆ رۆژو دوو رۆژیش نییە، كە بەسەرهاتێكی راگوزەری باڵادەستی بە ناهەقی لایەنێك پەكیبخات، ئەمە ستراتیژی مافی چارەنووسە، كە یەكێتی دایڕشتووەو مامەڕیشەو سەدان قارەمانی تر لەو پێناوەدا خوێنو خەباتیان بۆ كردۆتە خەڵات. سەروەربوونی كورد لەسەر خاكی خۆیو لەڕاڕەوەكانی سیاسەتی عیراقیدا، كە سەرۆك مام جەلال؛ لە شۆڕشی نوێدا سەریخستو لە فیدرالی دوای كەوتنی رژێمی بەعسو لە نەخشەڕێگای دەستووریی ماددەی سەدوچلدا بەرجەستە بوو، بەرهەمی خەباتی هەقخوازانەی مامەڕیشەكانی شۆڕشی نوێیەو كەس خێری بە كوردستانیان نەكردووە لەو سەروەربوونە دادپەروەرەدا.
راستە گەلەكۆمەكێی هەمەچەشنە لەسەر بزووتنەوەی كوردایەتی، دۆخێكی ناجۆری دروستكردووە، رێی رەوای گەڕانەوەی كەركوكی بۆ سەر كوردستان قوڕاوی كردووە، بەڵام زستانی ساردی ئەم وێستگەیەی ململانێی ژیرانە لەسەر خاوەندارێتی لە كوردستانو سوڕی متبوونی مەسەلەی كوردو دۆسێی كەركوك لەناو ئەو مەسەلەیەدا، هەر تەواو دەبێو بەهاری ورەبەرزی بە گیانو روحیەتی مامەڕیشەیی، هەر سەرهەڵدەداتەوەو حەملی كازبی تەعریبـی تایفەگەرییش، وەك شەوگاری تەعریبـی بەعس، فش دەبێتەوە.
جا تا ئەو بەهارە، یادو یادگاریی مامەڕیشە بەزیندوویی رابگرن بۆ یادی رزگاریی یەكجارەكی پڕۆژەی خاوەندارێتی لە كوردستان.
ئەسڵ لەو هەموو قوربانیو تێكۆشانە، رزگاریو مافی چارەنووسەو هەر ئەسڵ سەردەكەوێت.
سەرفرازبێت خەباتی پێشمەرگایەتیی مامەڕیشە و هاوڕێكانیو هەموو گیانفیدایانی شۆڕشی نوێ.
ستران عەبدوڵلا
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19