riklam

لەداڤۆس سەرۆك كۆمار لەگەڵ ئەمینداری ناتۆ كۆدەبێتەوە

کوردستان 01:44 PM - 2020-01-23
.

.

ئەمڕۆ 23ی كانونی دووەمی 2020، سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح لەشوێنی حەوانەوەی خۆی لە داڤۆس، پێشوازیكرد لە یەنیس ستولتنبرگ ئەمینداری پەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناتۆ.

لەمیانی دیدارەكەدا باس لە بڕیاری ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەكشانەوەی هێزە بیانییەكان لە عیراق كرا، هاوكات خەجت لەگرنگی رێزگرتن لە سەروەری عیراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی كرایەوە، هەروەها تاووتوێی دۆخی ئەمنی و ریشەكێشكردنی تیرۆرو پشتیوانی لە سەقامگیری عیراق و ناوچەكە كرا.

لەلای خۆیەوە ئەمینداری پەیمانی ناتۆ، دووپاتی پابەندبوونی نێردەی مەشقپێكردنی ناتۆ-ی كردەوە سەبارەت بەمەشق و پشتیوان سەربازی كە هێزە چەكدارەكانی عیراق پێویستیانە.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket