riklam

رۆژهەڵاتی كوردستان.. ژنانی خاوەن بڕوانامە كۆڵبەری دەكەن

کوردستان 01:36 PM - 2020-01-23
.

.

لەسنوری پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان  رێژەی ژنانی كۆڵبەر روویان لەزیاد بوونەو بەشێك لەو ژنانە خاوەن بڕوانامەی زانكۆو دیپلۆمن.

 

رۆژنامەی هەمشەهری چاپی تاران، لەراپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەكردوە:" بەهۆی سەختبوونی گوزەران و نەبوونی كاركردن و پێویستی بژێوی، لە سنوری پارێزگاكانی كوردستان و ئازەربایجانی غەربی و كرماشان، رێژەی ژنانی كۆڵبەر روویان لەزیادبوون كردوە".

 

رونیشكردوەتەوە:" بەشێك لەو ژنانە زانكۆو یان تەواوكردوەو بەشێكیانیش خاوەن بڕوانامەی دیپلۆمن".

 

هەڵاڵە ئەمينی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای پارێزگاكان  نوێنەری پارێزگای كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندوە:" روبەڕووی ژنان و كچانێك دەبینەوە كە ناچارن بۆ گوزەران و بژێوی ژیانی سەختی خۆیان پەنا بۆ كۆڵبەری ببەن و رۆڵی پیاوان بگێرن و رێگەو هەورازە سەختەكان بپێون".

 

بەپێی راپۆرتەكەی رۆژنامەی هەمشەهری، دروستبوونی ئەو دیاردەیە، بۆ نابەرامبەری و نایەكسانی كۆمەڵگە دەگەڕێتەوە، كە دانیشتوانی ناوچە مەرزیەكان پەراوێزخراون و بێ كاری و نەبوونی دامەزراندن بەتەواوی نائومێدی كردون.

 

PUKmedia رۆژنامەی هەمشەهری- تاران 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket