riklam

یه‌كێتی و یه‌كگرتوو: لایه‌نه‌كان رۆڵیان هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

ی.ن.ک‌‌ 01:00 PM - 2020-01-23
.

.

سه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ (23/1/2020) وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هادین، سه‌ردانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی پێشوازییان لێكرا.

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، دۆخی سیاسی كوردستان‌و عیراق و ناوچه‌كه‌، په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ‌ كران. به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌شه‌وه‌، هه‌ردوولا پیرۆزباییان له‌ یه‌كتر كردو هیوایان خواست، سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی هه‌ردوولا ببێته‌ ماییه‌ی ته‌بایی‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان، به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان.

یه‌كێتی و یه‌كگرتوو، جه‌ختیان له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوانیان كرده‌وه‌، به‌جۆرێك، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كریزی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بێت.

له‌باره‌ی دۆخی ئاڵۆزی عیراق و ناوچه‌كه‌یش، هه‌ردوولا هاوڕابوون، یه‌كگرتووی و هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و یه‌كهه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان پێویستیه‌كی چاره‌نوسازی ئه‌م قۆناغه‌یه‌ و به‌ سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش‌و ژیرانه‌ی كوردستانیانه‌، كوردستان له‌ مه‌ترسیه‌كان ده‌پارێزرێ‌.

ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و كێشانه‌ی له‌ كۆمه‌ڵگای كوردستاندا هه‌ن و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك جێهێشتووه‌، ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ بوو، هه‌ردوولا كۆك بوون، كه‌ سه‌رباری ئه‌ركه‌ سیاسی‌و حزبیه‌كان، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان رۆڵیان هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ و رێگه‌گرتن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنیان، كه‌ كاریگه‌ریی خراپیان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌، كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ریان بكات.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket