riklam

ئاسایشی سلێمانی: ساڵی رابردوو 331 داعش دەستگیركراون

کوردستان 11:57 AM - 2020-01-23
.

.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: ساڵی رابردوو هێزەكانیان توانیویانە بەپێی ماددەی تیرۆر 331 داعش دەستگیربكەن و بەشیكێكیشیان رادەستی بەغدا بكەنەوە، دەشڵێت: لەسەر خراپ بەكارهێنانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان 536 تۆمەتبار دەستگیركراون.

موقەدەم رزگار حەمە رەحیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری كاروچالاكییەكانی ساڵی رابردوو 2019ی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاشكراكردو ئاماژەی بەوەدا: لە 1-1 تا 31-12ی 2019 لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەوانەی بەتۆمەتی داعش بوون و بەپێی ماددەی (2،4)ی تیرۆر دەستگیركراون ژمارەیان 331 داعش كە 280یان لەرەگەزی نێرو 51یشیان لەڕەگەزی مێ بوون.

رونیشیكردەوە: لەو 331 داعشەی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركراون 285یان عەرەبن و 46یشیان كورد بوون و لەنێویاندا 36یان دراونەتەوە بەحكومەتی عیراق.

لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەشی بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیركراون، موقەدەم رزگار حەمە رەحیم رایگەیاند: 291 تۆمەتبار بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیركراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر دەیان كیلۆ مادەی هۆشبەری هیرۆین و شیشەو ترامادۆڵ و حەبی تری هۆشبەردا.

هەر لەكۆنگرەكەدا ژمارەی ئەو كەسانە راگەیەنرا كە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی كوشتن و رفاندن و بازرگانیكردن بەجەستەی مرۆڤ و سیخوڕیكردن و شوێنەوارو ساختەكردن دەستگیركراون ژمارەیان دوو هەزارو 27 تۆمەتبار بووە لەهەردوو رەگەز، هەروەها ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەشی رادەستی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس كراون ژمارەیان 374 تۆمەتبار بوون.

لەبارەی ئەو كەسانەشی لەسەر خراپ بەكارهێنانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك (فەیسبوك، ئینستاگرام و سناپچات) دەستگیركراون 536 تۆمەتبار بوون.

لەكۆتایشیدا رایگەیاند: كۆی گشتی ئەوانەی ساڵی رابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركراون سێ هەزارو 559 تۆمەتبار بوون.

PUKmedia تایبەت 

 

 

07785.jpg

07784.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket