riklam

كەركوك .. پۆلیسێك خۆی كوشت

کوردستان 11:56 AM - 2020-01-23
.

.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە پۆلیسێك لەكاتی بەجێهێنانی ئەركی پاسەوانیدا خۆی كوشت.

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:" لەناحیەی تازەی سەریە پارێزگای كەركوك، پۆلیسێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق لەكاتی بەجێهێنانی ئەركی خۆیدا لەناو بورجێكی پاسەوانیدا خۆی كوشتووە".

 

رونیشكراوەتەوە:" پۆلیسەكە گوللــەیەكی بەسەری خۆیەوە ناوە".

 

بەپێی زانیاریەكان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەسنوری پارێزگاكانی تردا خۆ كوشتن لەناو هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی رووی لەزیاتر بوونە، كە بەزۆری بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.

 

 

PUKmediaئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket