riklam

وەفدی باڵای یەكێتی و یەكگرتوو لەكۆبوونەوەدان

ی.ن.ک‌‌ 11:06 AM - 2020-01-23
.

.

كۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەكێتیی نیتشمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی پێشووی یەكێتی لەسلێمانی دەستیپێكرد.

له‌دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی خۆی، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی بۆ لای یه‌نه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردوه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، مه‌به‌ست له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه‌، هه‌روه‌ها بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

فۆتۆ.. هاوژین شەریف

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket