riklam

پەرلەمان بەئامادەبوونی وەفدی دانوستانكاری هەرێم كۆدەبێتەوە

کوردستان 10:21 AM - 2020-01-23
.

.

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو تیایدا وەفدی دانوستاندكاری حكومەتی هەرێم بەمەبەستی خستنەڕووی دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ حكومەتی عیراق و سەبارەت بەپڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 و كەیسی نەوت گفتوگۆ دەكات.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمان كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia، تیایدا هاتووە: بەپێی حوكمی ماددەی (5)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم) لە ماددەی (16)و برگەی (سێیەم) لە ماددەی (18) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (20)و ماددەكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عیراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (16)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی یەكەم لە خولــی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە سەعات 11ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ 23ی كانونی 2020.

یەكەم: ئامادەبوونی وەفدی دانوستاندكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خستنەڕووی دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی سەبارەت بە (پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 و كەیسی نەوت).

دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی (د.گەلاوێژ عوبەید عوسمان) پەیوەست بە (دامەزراندنی سەنتەری راوێژكاریی بۆماوەیی نیشتیمانی لەبەر زۆربوونی رێژەی منداڵی ناكام و نەخۆشییە بۆماوەییەكان)، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket