riklam

دارایی: موچەی مانگی 1ی 2019ی خانەنشینان دابەشدەكرێت

ئابوری 08:53 AM - 2020-01-23
.

.

خانەنشینانی شارستانی مووچەی ساڵێك لەمەوبەریان پێدەدرێت و كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران دێت. 

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ 23ی كانونی دووەمی 2020، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت، بەڵام مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2019یان پێدەدرێت، واتە مووچەی ساڵێك لەمەوبەر.

بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانیش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی 2019ی فەرمانبەران دێت. 

دابەشكردنی مووچە لەم مانگەدا بۆ چەند رۆژێك دواكەوت بەشێك لەوەزارەتەكان نزیكەی 40 رۆژ دەبێت مووچەیان وەرنەگرتووە، وەزیری داراییش دابەشنەكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا بۆ چەند كێشەیەكی تەكنیكی گەڕاندەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

7488.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket