riklam

شۆڕش ئیسماعیل: PUKmedia خوێندنگه‌یه‌كی گرنگی رۆژنامه‌نووسانه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:45 PM - 2020-01-22
.

.

شۆڕش ئیسماعیل به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی PUKmedia وه‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی  سایه‌ته‌كه‌ ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی  PUKmediaی ئه‌زیز
به‌بۆنه‌ی یادی 17 ساڵه‌ی كۆشش و خه‌باتی رۆژنامه‌وانیتان  گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
   له‌م بۆنه‌یه‌ به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم ده‌ستی ماندووبوونی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌تان بگوشم كه‌ بوونه‌ته‌ مینبه‌رێكی گرنگ و كاریگه‌ری میدیایی، ئێوه‌ ئۆڕگانێكی گرنگی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری كراوه‌ی حزبی و ناحزبی بوون، كاركردنتان له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی، جێگه‌ی بایه‌خ و پێزانینی هه‌مووانه‌.
له‌ماوه‌ی رابردوودا،  ناوه‌ند و قوتابخانه‌یه‌كی گرنگی پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووسان و وه‌شانی هۆشیاری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوون.  هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ خوێنه‌رانی رۆژ به‌رۆژ له‌زیادبوون و فراوانیدا بێت.

دووباره‌ پێرۆزبایتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان له‌م كاروانه‌ بۆ ده‌خوازم


شۆڕش ئیسماعیل


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket