riklam

سه‌عدی پیره‌ : PUKmedia ھه‌میشه‌ له‌پێشه‌وه‌ی كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری بووه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:21 PM - 2020-01-22
.

.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له‌PUKmedia  ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
به‌رێزان/ سه‌رنوسه‌ر و میدیاكارو ته‌واوی كارمه‌ندانی پیوكه‌ی میدیا
له‌ حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌ ئازیزه‌كه‌تان ، پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیوای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی زیاترتان بۆ ده‌خوازم له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و میدیای كوردی دا.

له‌17 ساڵی رابردوودا ماڵپه‌ڕی (PUKmedia) پێ به‌ پێ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری ھه‌میشه‌ له‌ پێشه‌وه‌ی كاروانی خه‌باتی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆشنبیری به‌رده‌وامی داوه‌ به‌و په‌یامه‌ روونه‌ی كه‌ ساڵه‌ھایه‌ كردویه‌تی به‌ دروشم كه‌ خۆی له‌ راستی و دروستی زانیاریه‌كانی و ئازادی راده‌ربڕین و ڕای جیاواز ده‌بینێته‌وه‌.
بۆیه‌ ھه‌میشه‌ وه‌ك سه‌كۆی ئازادیخوازان وبڵندگۆی چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان بووه‌

وه‌ك چۆن له‌ حه‌ڤده‌ ساڵی رابردوودا خزمه‌تێكی گه‌وره‌تان به‌ كاروانی خه‌باتی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و راگه‌یاندنی كوردیدا و له‌م پێناوه‌شدا ره‌نج و ماندوو بوونێكی زۆرتان كێشا، دڵنیام له‌ ئاینده‌شدا  سایته‌ جوان و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پیوكه‌ی میدیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشكه‌وتن و  ھه‌موو كونجێكی ئه‌م جیھانه‌ پڕ ده‌كات له‌ زانیاری و ھه‌واڵ و هه‌میشه‌ له‌ پێشه‌نگ ده‌مێنێته‌وه‌

جارێكی تر، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، ده‌ستی یه‌كه‌به‌ یه‌كه‌ی ته‌واوی خێزانه‌ ماندوونه‌ناسه‌كه‌ی سایتی پیوكه‌ی میدیای ئازیزمان ده‌گووشم و ھیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم



سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ 
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket