riklam

ترەمپ:پشتیوانی سەقامگیری و پەیوەندییەكانین لەگەڵ عیراق

عیراق 03:50 PM - 2020-01-22
.

.

سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح گفتوگۆییەكی چڕوپڕی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامداو سەرۆكی ئەمریكاش پشتیوانی خۆی بۆ سەقامگیری و پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق دووپاتكردەوە.

ئەمڕۆ 22ی كانونی دووەمی 2020 لە میانی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی رۆژانەی لەگەڵ سەركردە و سەرانی وڵاتانی جیهان و لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كۆبوویەوە، لەكۆبوونەوەكەشدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بە ئاڕاستەی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە سەر هەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، هەروەها ئاماژەیكرد بۆ چەسپاندن و پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری وەك تاكە رێگەچارەیەك بۆ زامنكردنی هێنانەدی ئاشتی سەرتاسەری لە ناوچەكەدا.

هاوكات سەرۆك كۆمار رایگەیاند: عیراق سورە لەسەر دروستكردنی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ تەواوی دۆست و هاوپەیمانەكانی كە ببێتە مایەی پتەوكردنی سەروەری عیراق و رێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆ و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی عیراق، هەروەها بەردەوامیدان بەگەشەسەندنی ئابووری و بونیادنانەوە و رێگەنەدان بەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێكان و یەكلاكردنەوەی كێشەكان.

لەلای خۆیەوە سەرۆكی ئەمریكا پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ سەقامگیری عیراق و سوربوونی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییە هاوبەشەكان و فراوانكردنی مەودای هاریكارییەكان لە نێوان عیراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەل بكات، هاوكات سەرۆكی ئەمریكا رۆڵی میحوەری عیراقیشی بەرزنرخاند لە ناوچەكەدا.

هەر لەو دیدارەدا بوونی هێزە بیانییەكان و كەمكردنەوەی ژمارەیان لە عیراق و گرنگی رێزگرتن لە داواكاری گەلی عیراق بۆ پارێزگاریكردن لە سەروەری نیشتمانی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێكرا.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket