riklam

سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی هەرێم کۆبونەوە

کوردستان 03:21 PM - 2020-01-22
.

.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢-١-٢٠٢٠ لە کۆڕبەندی داڤۆس دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.

لەکۆبونەوەکەدا دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی: جێی خۆشحاڵیمە کە لەگەڵ سەرۆک بارزانی کوردستاندام، ئێمە کاتێکی دیاریکراومان بۆ کۆبوونەوە هەیە. بۆ ماوەیەکی زۆرە دەمانەوێت یەکتر ببینین. وەک خۆتان دەزانن، ئێمە سوریامان لە ناوچە سنوورییەکان بەجێهێشتووە و ئەمەشمان بەباشی لەگەڵ تورکیا ئەنجامدا، هێندەش باش ئەنجامدراوە کە بەبیری هەر کەسێکدا هاتبێت. ئێستا ناوچەی ئارامیان هەیە و من پێزانینم بۆ هەموو ئەوانە هەیە وایانکردووە ئەم ناوچانە سەلامەت بن.

وتیشی؛ ئێمە نەوتمان هەیە و هەندێک سەربازمان بۆ پاراستنی نەوتەکە بەجێهێشتووە، چونکە ئێمە نەوتەکەمان بەدەستهێناوە و کاریش لەسەر ئەمە دەکەین و زۆر بەباشی پاراستوومانە. هەروەها بە هەزاران دەستگیرکراوی داعشمان هەیە، خەلافەتی (داعشمان) 100% تێکشکاند، هەروەها ئەمە ناوچەیەکی زۆر جێگەی سەرنجە. ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە و جێی خۆشحاڵیمە کە لەگەڵ تۆم، زۆر سوپاس.

هاوکات  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی: دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە تاوەکو سوپاست بکەم بەڕێز سەرۆک بۆ پێشوازیکردن لە ئێمە لە داڤۆس، وەک خۆشت باستکرد و تۆ دەزانی ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم چرکە ساتە دەکەین. سوپاس بۆ سەرکردایەتیت، سوپاس بۆ پشتیوانییەکانت، ئێمە بەیەکەوە داعشمان تێکشکاند، بۆیە بەناوی گەلی کوردستانەوە دەمەوێت سوپاس و پێزانی خۆمان دەرببڕین بۆ سەرکردایەتی و بۆ پشتیوانییەکەت، سوپاس.

PUKmedia تایبەت

٢.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket