riklam

حزبی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد پیرۆزبایی لە PUKmedia دەکات

کوردستان 02:20 PM - 2020-01-22
.

.

حزبی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كوردی لە سوریا بەبۆنەی ١٧ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی PUKmedia پیرۆزبایی لە سەرنوسەر و کارمەندانی ماڵپەڕەکە دەکات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە........

بەڕێز كاروان ئەنوەر لێپرسراوی ماڵپەڕی (PUKmedia)

سڵاوی راستۆگیانە

بەناوی حزبی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كوردی لە سوریا و بەبۆنەی تێپەڕبوونی 17 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سایتی PUKmedia    لەناخی دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایتان پێشكەش دەكەم، هەر لەڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی  ئاراستەی ستافی كارگێڕی ماڵپەڕەكەو  تێكڕای كارمەندانی ماڵپەڕەكەتان لێدەكەم، جێی ئاماژەیە لەو ماوە دژوارو قورسەدا لەگەڵ كارمەندە دڵسۆزەكانتان توانیوتانە سەركەوتن بەدەست بهێنن، بەشێوەیەك لەهەموو روویەكەوەو لەسەر ئاستی (كوردستان و ناوچەیی و جیهانی) ماڵپەڕەكەتان گەیاندۆتە ئاستێكی بەرزی میدیایی.

هەروەها ماڵپەڕەكە بۆتە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی هەواڵ، راستگۆیانەو بەشێوەیەكی پیشەیی و بڕواپێكراو رووداوو راستیەكانتان پیشانی جەماوەر داوە، دڵسۆزانە و بەپەرۆشەوە هەواڵ و زانیارییەكانتان گواستۆتەوە و رەچاوی ئیتیكی رۆژنامەوانی كراوە، لە تاوتوێ كردنی رووداوەكان و بڵاوكردنەوەیان، پابەندبوون بەبێلایەنی و بابەتیانە.

هەر بەم بۆنە مێژووییەوە، دەبێت ماڵپەڕەكەتان بەزر بنرخێنین لەگرنگیدان بە ئازارو مەینەتیەكانی گەلی كوردستان لەسوریا، لەسەر ئاستی سوریاو كوردستان، ماڵپەڕی PUKmedia بەردەوام رووماڵی گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی كردوە.

لەكۆتایدا هیوای پێشكەوتن و سەركەوتن بۆ ئەم سەكۆ تێكۆشەرەی راگەیاندن دەخوازم، لەپێناو خزمەت گەیاندن بە گەلی كوردو پرسە نەتەوایەتیە رەواكەی.

عەلی شەمدین
ئەندامی مەكتەبی سیاسی
حزبی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كوردی لەسوریا و
نوێنەری حزب لە هەرێمی كوردستان/عیراق

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket