پاشنیوهڕۆی ئەمڕۆ لە داڤۆسی پایتەختی سویسرا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی کرد لە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق و وەفدی یاوەری و لەکۆبونەوەیەکدا سەرۆک بەرهەم رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا کاری زۆریان هەیە، بەڵام سەقامگیری و سەروەری خاكی عێراق كاری لە پێشینەیانە.
دۆناڵد ترەمپ لەمیانی کۆبونەوەکەدا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "لەگەڵ عێراق كاری زۆر پێكەوە دەكەین، لەبواری سەربازیدا پێكەوە كاردەكەین، سەبارەت بە داعش پێكەوە كار دەكەین و بەرەوپێشچونی باش هەیە لە نێوان هەردولا".سەرۆکی ئەمریکا بە سەرۆك كۆماری عێراق-ی وت، "ئێمە هاوڕێی یەكترین و دەمەوێت سوپاست بكەم".سەرۆك بەرهەم ساڵح رایگەیاند، "دەرفەتێكی گرنگە و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆك ترەمپ دەكەین، بۆ قسەكردن لەسەر بەرەوپێشچونەكانی ناوچەكە، ئاڵنگارییەكی زۆر لەئێستادا هەیە، بەهیوای ئەوەین گفتوگۆكەمان بەرهەمداربێت، ئەمریكا رۆڵێكی سەرەكی بینیوە لە شەڕی داعشدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویست دەكات روبەڕوبونەوەی داعش بەردەوامی پێبدرێت و كۆتایی پێبهێنرێت، من هەمان بۆچونم هەیە كە پێویستە عێراق خاكێكی سەربەخۆ و سەقامگیری هەبێت".پاشان سەرۆک بەرهەم باسی لەوەکرد، "بەرژەوەندی هاوبەشی زۆرمان هەیە لەگەڵ ئەمریكا، روبەڕوبونەوەی داعش، سەقامگیری و سەروەری خاكی عێراق كاری لە پێشینەمانە".ترەمپ جارێكی دیكە تەئكیدیكردەوە، "زۆر بابەت هەیە دەبێت قسەی لەسەر بكەین بەناوی ئیدارەی خۆمەوە دەتوانم بڵێم پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق زۆر باشە، ئێستا ژمارەی سەربازەكانمان بۆ پێنج هەزار سەرباز لە عێراق كەمبوەتەوە كە ژمارەیەكی مێژویی زۆر كەمە".سەبارەت بە بازرگانییەكانی نەوت ترەمپ وتی، "بابەتی بازرگانی نەوت یەكێكە لە كارە گرنگەكان، هەم بۆ عێراق گرنگە هەم بۆ ئەمریكا، لەبەر ئەوە زۆر بابەتی ئەرێنی هەیە كە قسەی لەسەر بكەین".
PUKmedia
دایكی مەزڵوم كۆبانێ كۆچی دوایی كرد
وهزیری پێشمهرگه پێشوازی له وهزیری بهرگری توركیا كرد
لاهور شێخ جهنگی بۆ مووچه و بودجه لهبهغدایه
سەرۆك كۆماری پێشووی كۆریای باشوور بە تاوانی گەندەڵی دارایی سزای دوو ساڵ زیندانی درا
دوا ئارامگای شەهاب عوسمان پێشمەرگەی دێرین و نوسەرو راگەیاندنكارو پەیامنێرمان
دوای شێواندنی ئارامگهی محهمهدی ماملێ پاكدهكرێتهوه
چین.. شارێك لهسههۆڵ دروستدهكرێت
تویتەر هەژماری ترەمپ دادەخات
تهگبیری ئهم بارودۆخه بكهن!
سیاسهتی فرهچهشنی ئابوری
حكومهت و سهروپێ!
ڕزگار حاجی حهمه: PUKmedia دهنگی كۆمهڵانی خهڵكی كوردستانه
قوباد تاڵهبانی دوای سوێندخواردنی جۆ بایدن پهیامێكی بڵاوكردهوه
مهكتهبی سیاسی: PUKmedia بهرپرسیارانه و هاوسهنگانه كار دهكات
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
دوێنێ ئێوارە بەرواری ١٤ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەشێك لە وەزیرەكانی (وەزیری : تەندروستی ئۆلیڤیە ڤێران،...