riklam

شێركۆ میروەیس: PUKmedia پێشەنگە لەخستنەڕووی راستیەكان

ی.ن.ک‌‌ 12:13 PM - 2020-01-22
.

.

شێركۆ میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێـتی نیشتمانی كوردستان لەپەیامێكیدا پیرۆزبایی 17 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia لە سەرنوسەرو ستافەكەی دەكات.

 

دەقی پەیامی شێركۆ میروەیس 

 بەبۆنەی 17 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia  پیرۆزبایی راستگۆی ، بەردەوامی، نوێگەری و بەدەمەوەچوونی كێشەو گرفت و  خۆڕاگریتان لەبەرامبەر سەختی و كۆسپەكان ، لە سەرنوسەرو ستافە ماندوو نەناسەكەی PUKmedia  دەكەم.

 

 هیوادارم هەمیشە بەم رۆحیەتە، لەڕوانگەی خستنەڕووی راستیەكان و  ئاڕاستەكردنی هەوڵەكانتان  بۆ بەئاگای كۆمەڵگە لەناوەڕۆك و ئاشكراكردنی نەواخنی رووداوەكان لەكاركردن بەردەوام  بن، پەرە بەمیدیای ئەلیكترۆنی بدەن، كەلەئێستادا دیوە گرنگەی جیهانی كاری رۆژنامەوانیە، وەك چۆن لەپێشوودا قسوریتان نەكردوەو  لەرووماڵكردنی هەموو بوارەكانی " رووداوی رۆژ،  سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابوری، رۆشنبیری، وەرزشی ، هونەری" پێشەنگ بوون.

دووبارە سەركەوتووبوون  و ئەم یادە جوانەتان پیرۆزبێت. 

شێركۆ میروەیس 

ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان 

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket