riklam

ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی داده‌خرێن

ی.ن.ک‌‌ 11:43 AM - 2020-01-22
.

.

وه‌زارتی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داخستن و ڕاگرتنی كارو چالاكییه‌كانی 33 كۆمپانیای ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی دا.

دوای چه‌ندین مانگ له‌ ره‌خساندنی هه‌ل بۆ نوێكردنه‌وه‌و باپه‌ندبوونی كۆمپانیاكان به‌ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئاگادار كردنه‌وه‌یان. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ دووه‌مین قۆناغی چاكسازی له‌ بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، له‌ به‌ر باپه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كان و پێوه‌ری نوێی مۆڵه‌ت نوێكردنه‌وه‌ و كۆگاكردن، بڕیاریدا به‌ داخستن و له‌ كار ڕاگرتنی كارو چالاكییه‌كانی 33 كۆمپانیای ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له‌ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م بڕیاره‌ پاڵپشته‌ به‌ بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به‌چاكسازی له‌ بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و هه‌روه‌ها نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی.

له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوالێكتی كۆنترۆڵی جۆری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، سه‌ندیكای ده‌مانسازان، داموده‌زگاكانی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت) ئاگادارده‌كاته‌وه‌ به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌، پاڵپشت به‌م بڕیاره‌ هیچ كارو چالاكییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ئه‌نجامنادرێت.


PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket