riklam

دانیمارك..كۆنگرەی ئەنجومەنی ژنان بەڕێوەچوو

تاراوگە‌‌ 01:34 AM - 2020-01-22
.

.

ڕۆژی یەكشەم بەرواری    19-1-2020  وەفدێك  لە یەكێتی ژنانی كوردستان لە دانیمارك بەشداری كۆنگرەی  ئەنجومەنی ژنانیان كرد لە كۆبنهاگن.

سەرەتای كۆبوونەوەكە بەساتێك  وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد ، پاشان لە لایەن ئامادەكارانی كۆنگرەكەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووان كرا و بەدرێژی باسی ڕۆڵ و پێگەی ژنان كرا لە كۆمەڵگا و وە چالاكیەكانیان لە زۆربەی بوارەكان بەرز نرخێنرا.

 

لە بە شێكی تری كۆنگرەكەدا خاتوو   زەینەب   بەرپرسی كۆنگرەی ئەنجومەنی ژنان لە ئەسكەندەنافیا وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبوان ، بە درێژی تیشكی خستە سەر ئەركەكانی ژنان وە بە پێویستی زانی ژنان بۆ خۆیان دەبێ هەوڵ بدەن بەشداربن لە سەرجەم كایەكانی كۆمەڵگا وە تەنها بە خۆیانن كە دەتوانن زیاتر هەوڵ بدەن چونكە ئەوان بەشێكن لە كۆمەڵگا .

لە درێژەی كارەكانی كۆنگرە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی كۆنگرە وە بەرنامەدانان بۆ قۆناغەكانی داهاتوو ، وە وەرگرتنی ڕاو بۆچوون و سەرنجەكانی ئەندامانی كۆنگرەكە بوو ،  دواتر بۆ دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنان سێ كەس هەڵبژێردران.

بۆ ئەم مەبەستە لە سەر بانگهێشتی ئەنجومەنی  ژنان لە دانیمارك وەفدێك لە یەكێتی ژنانی كوردستان لە دانیمارك كە پێكهاتبوون  لە " هەستی جلال و پەخشان احمد و نیگار محمود و نادیە فەیلی"  بەشداریان كرد لە كۆنگرەكە ، شایانی باسە چەندین ڕێكخراوی تری ژنانی هەرچوار پارجەی كوردستان وە ڕێكخراوی ژنانی دانیماركی بەشداربوون.

 

PUKmedia راگەیاندنی كۆمیتەی دەنیمارك 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket