riklam

په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسی مجید برایم كرد

کوردستان 11:03 PM - 2020-01-21
.

.

لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی په‌رله‌مان كه‌ له‌ هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ پێكهاتبوون، ئه‌مڕۆ 21-1-2020 به‌ سه‌رۆكایه‌تی عوسمان سێده‌ری و به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كه‌یسی مجید برایم هه‌رووتی كرد.

دواتر له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش له‌گه‌ڵ عسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدا و پرسیاره‌كانیان وه‌ڵام درایه‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و دادوه‌ری لێكۆڵه‌ری داد و ئه‌فسه‌رانی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆسییه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌، پاشان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ندینخانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كرد.

دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ و سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌كان لێژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی په‌رله‌مان بڕیاریدا له‌رۆژانی داهاتووشدا به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ به‌رده‌وام بكه‌ن و چاودێری له‌سه‌ر ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانی دادگا بكه‌ن، دوای ته‌واو بوونی به‌دواداچوونه‌كه‌ به‌ راپۆرتێك ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket