riklam

دڵپاك تاهیر: PUKmedia قورسایی و سه‌نگینی خۆی هه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:56 PM - 2020-01-21
.

.

به‌ بۆنه‌ی 17 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ، دڵپاك تاهیر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای ناردنی بروسكه‌یه‌ك ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ماڵپه‌ڕی PUKmedia قورسایی و سه‌نگینی خۆی هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌:

هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویستم له‌ ماڵپه‌ڕی پیوكه‌ی میدیا

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی حه‌ڤده‌ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و ماڵَپه‌ڕه‌ فره‌ زمان‌و گوتار سه‌نگینه‌ی ئێوه‌دا، پیرۆزبایی له‌ سه‌رنووسه‌ر‌و ته‌واوی كادرو هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ده‌كه‌م، كه‌ ساڵانێكه‌ به‌ سه‌نگینی‌و به‌زمانێكی هاوچه‌رخ‌و دوور له‌ هه‌ر هه‌ڵچوون‌و په‌رچه‌كردارێك وه‌ك فۆڕمێكی به‌ به‌های میدیا له‌خزمه‌ت خوێنه‌ران‌و وه‌رگرانیدایه‌، هیواخوازم ئه‌و بۆنه‌و ده‌ستكه‌وته‌ نوێیه‌كانی تری یه‌كێتیش كه‌ خۆی له‌كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌ كرد، هۆكارێكی تر بێت كه‌ هه‌موو هه‌ڤاڵان‌و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌ خزمه‌ت پێشخستن‌و په‌ره‌پێدانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ سه‌نگینه‌دا بن، چونكه‌ قورسایی‌و سه‌نگی پیوكه‌ی میدیا، به‌ته‌نها له‌ئاستی ناوخۆی كوردستان نه‌بۆته‌ سه‌رچاوه‌، به‌ڵكو بۆ دۆسته‌كانیشمان ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌نرخی ئاشنابوونه‌  به‌ كوردستان‌و ئه‌زموونه‌كه‌ی.

هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست...

هه‌موومان ده‌زانین بایه‌خی میدیای ئه‌لیكترۆنی ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كاتێكی تر زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه‌، خۆدۆزینه‌وه‌ی هێزێكی سیاسی وه‌ك یه‌كێتیش له‌ناو ئه‌و جیهانه‌ كاریگه‌ره‌دا بۆته‌ پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی، له‌پای ئه‌و بایه‌خه‌ من وه‌ك هه‌میشه‌ پشتگیریتان ده‌كه‌م‌و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

دڵپاك تاهیر
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket