riklam

وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا ستایشی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

کوردستان 09:16 PM - 2020-01-21
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 21-1-2020 لۆرێنزۆ گوێڕینی، وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا و وه‌فدی یاوه‌ری گه‌یشتنه‌ هه‌رێم و له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  پێشوازی لێكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و باڵیۆزی ئیتالیا له‌به‌غداو كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌ولێر و و سه‌رۆكی ئه‌ركانی هه‌ردوولا و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵا ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش.

له‌ده‌ستپێكدا، وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی: خۆشحاڵین به‌ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ ، هه‌روه‌ك ستایشی  قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆردا.

وتیشی: " به‌ ووردی چاودێری دۆخی ئێستای عیراق ده‌كه‌ین، له‌ ره‌وشی ناسه‌قامگیری عیراق نیگه‌رانین و نامانه‌وێ له‌وكاتانه‌دا تیرۆریستان هیچ ده‌رفه‌تێك بقۆزنه‌وه‌.  

له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند:  بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر هێشتا كاری زۆرمان ماوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامی بده‌ین، بۆیه‌ به‌ ئێوه‌ی راده‌گه‌ینم به‌شداری و پابه‌ندبوونمان له‌  هاوكاری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بین.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند : هاتنی ئێوه‌ له‌م كاته‌دا، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌، كه‌ئێوه‌ وه‌ك دۆست و هاوكاری به‌رده‌واممان ده‌مێننه‌وه‌ له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی  ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا.

وتیشی: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی راوێژكاران و ئه‌فسه‌رانی ئیتالیا له‌ هه‌رێم، جێگه‌ی  بایه‌خ و پێزانینی ئێمه‌یه‌، هیواشی خواست په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچێت.

بڕیاره‌ له‌م سه‌ردانه‌یدا، وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا له‌نزیكه‌وه‌ راوێژكاران و سه‌ربازانیان له‌هه‌رێم به‌سه‌ربكاته‌وه‌.

PUKmediaوێنه‌/ میران به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket